جۆری وشە: ناو
جاشک بڕ
واتا: : پارچە ئاسنێکی کەوانەییە لە قەپۆزی جاشک دەبەسترا، چەند زختەمی (نووکی تیژی پێوەبوو) بۆ ئەوەی لە شیری دایکی ببیتەوە. [1]
(عەباس نادر)
هەندهگ: (هەنبانە بۆرینە)
کوردی: بزمۆک؛ بزمک؛ دەمبێنی بێچوو کە شیری دایکی ئەمژێ
فارسی: دهانبند بچه دام برای جلوگیری از مکیدن پستان مادر
پزینک: (هەنبانە بۆرینە)
کوردی: بڵامک، دەمبێنی بێچوی ئاژاڵ
فارسی: دهانبند بچه شیرخوار حیوان
وێنەکە دەمبێنی گۆلکە، هاوشێوەی جاشکبڕە.