بە نووسراوی ژمارە 165 لە ڕێکەوتی 06-06-2023 لیژنەی ئۆڵۆمپی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا بە دیاری کردنی ( #کۆڵنەدەر کەریم ڕەحیم# ) بۆ پۆستی سەرۆکی یەکێتی ناوەندی کاراتێی کوردستان .
ئەو بڕیارە لەسەر فەرمانی سەرۆکی لیژنەی ئۆڵۆمپی هەرێمی کوردستان و بە واژۆی ئەمینداری گشتی لیژنەی ناوبراو دەرچووە و تێیدا هاتووە بە دیاری کردنی ناوبراو بۆ پۆستی سەرۆکی یەکێتییەکەی سەر بە لیژنەی ئۆڵۆمپی هەرێمی کوردستان .
کۆڵندەر کەریم یەکێکە لە یاریزانە دیارەکانی ڕابردووی یانەی وەرزشی پێشمەرگە, توانیویەتی بە سەدان میدالیا لە ژیانی وەرزشی بەدەست بهێنێت و لە هەمان کات کاپتنی هەڵبژاردەی کاراتێی ئێراق بووە .[1]