هەر کاتێک منداڵەکەت سک ئێشە و یەکێک لەو نیشانانەی هەبوو کە پشدەر عەبدوڵڵا ئیسماعیل، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان و گەشەی منداڵان بڵاویکردووەتەوە پێویستە نیشانی پزیشکی پسپۆڕی منداڵانی بدەیت.
1. ئەگەر ئازاری سکی زۆر بوو بە جۆرێک منداڵەکە بخاتە گریان و چالاکی ڕۆژانەی کەم بکاتەوە.
2. پیساییەکەی خوێنی لەگەڵدا بوو.
3. خوێنی هەڵهێنایەوە لەگەڵ ئازاری سکەکەی.
4. ڕشانەوەکەی ڕەنگی سەوز بوو.
5. ئەگەر لەگەڵ ئازاری سکەکەی لە پێستیدا لیری هەبوو، ڕەنگی زەرد هەڵگەڕابوو، دەموچاوی ئاوسا بوو و سەریشی گێژی دەخوارد.
6. ئازاری سکەکەی لە بەشی خوارەوەی لای ڕاستی سکی بوو.
7. لە کاتی میزکردندا ئازاری هەبوو.
8. لەگەڵ سک ئێشەکە تایەکی بەرزی هەبوو، منداڵەکە زیاتر خەواڵو دەرکەوت لە چاو ڕۆژانی تر.
9. هەستت کرد کێشی دابەزیوە.
10. ئەگەر تاو کۆکەیەکی زۆرو خراپی هەبوو. [1]