تووشبوون بە کرمی ڕیخۆڵەکان و گەدە بە یەکێک لە بەربڵاوترین نەخۆشییکانی کۆئەندامی هەرس دادەنرێت و نزیکەی (%10) ی دانیشتووانی جیهان بە دەستییەوە دەناڵێن بە تایبەت لە وڵاتە داوکەوتوو و هەژار نیشنەکان دا کە خزمەتگوزاری ئاو و ئاوەڕۆیان لە ئاستی پێویست نییه.
چەندین جۆری کرمی کۆئەندامی هەرس هەیە و بە زۆری منداڵان و ئەو کەسانە تووش دەبن کە کۆئەندامی بەرگرییان بێ هێزە، دکتۆر #کامەران ژاژڵەیی#، پسپۆڕی زانستی خۆراک گرگترین نیشانەکانی ئەم نەخۆشییەی بڵاوکردووەتەوە.
=KTML_Bold=گرنگترین نیشانەکانی:=KTML_End=
1. ئازاری ناو سک.
2. سکچون و دڵ تێکهەڵاتن یان ڕشانەوە.
3. ئاوسانی سک و غازاتی زۆر.
4. بێهێزی هەموو جەستە، هیلاکی، شەکەتی بەردەوام و زەرد هەڵگەڕان یان سیسبوونی پێست.
5. خوران یان سوور بوونەوەی کۆم بە تایبەت لە شەودا.
6. لاوازی و دابەزینی کێش بێ هیچ هۆکارێکی زانراو.
7. بوونی خوێن و لیمان لە پیساییدا.
8. بوونی کرم لە ناو پیسایی یان جلەکانی ژێرەوە.
9. دواکەوتنی گەشەی منداڵ و بەدخۆراکی و کەمخوێنی.
=KTML_Bold=شێوازی چارەسەرکردنی:=KTML_End=
وێنەی هەموو نەخۆشییەک سەرەتا بە گوێرەی جۆری کرم و تەمەنی نەخۆش و نیشانەکانی؛ شێوازی دەستنیشانکردن و چارەسەرکردنی دەگۆڕێت. [1]