لەگەڵ ئەوەی نەشتەرگەری چەندین مەترسی هەیە، بەڵام چەندین بژاردەی نەشتەرگەری هەیە بۆ ئەو کەسانەی مەبەستیانە کێشی جەستەیان کەمبکەنەوە.
بە پێی هەواڵێکی Health Line، نەشتەرگەری کەمکردنەوەی کێش، نەشتەرگەرییەکە کە یارمەتیی کەمکردنەوەی کێش دەدات لەو کەسانەی کێشی جەستەیان زۆرە، لە ساڵی 2018 بە نزیکەیی 250 هەزار کەس لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا نەشتەرگەرییان بۆ ئەم مەبەستە کردووە.
بە گشتی ئەنجامدانی نەشتەرگەری بۆ کەمکردنەوەی کێش سەلامەتە، بەڵام بەو واتایە نییە کە چەند مەترسییەکی نەبێت، بەڵام هەندێک لە جۆرەکانی نەشتەرگەری سەلامەتترن و کاریگەریی لاوەکییان کەمترە بە بەراورد بە جۆرەکانی دیکە.
=KTML_Bold=باوترین جۆرەکانی نەشتەرگەری کەمکردنەوەی کێش کامانەن:=KTML_End=
=KTML_Bold=1. گۆڕینی ڕێڕەوی گەدە (Gastric bypass):=KTML_End=
لەم نەشتەرگەرییەدا قەبارەی گەدە پچوک دەبێتەوە، کە دەبێتە هۆی خواردنی بڕێکی کەمتر لە خۆراک، هەروەها پزیشکی پسپۆڕ ڕێڕەوی بەشێک لە کۆئەندامی هەرس دەگۆڕێت بۆیە جەستەت خۆراک زۆر هەڵنەمژێت.
=KTML_Bold=2. بڕینی گەدە (Gastric sleeve):=KTML_End=
نەشتەرگەری بڕینی گەدە یاخود قارسکردنی گەدە، بەشێک لە گەدە دەبڕدرێت و لادەبرێت، بەم شێوەیە گەدەت خۆراکی کەمتر دەگرێت.
=KTML_Bold=3. بەستنی گەدە (Gastric band):=KTML_End=
نەشتەرگەری بەستنی گەدە، باندێک تێیدا لە بەشی سەرەوەی گەدە دەبەسترێت و دادەنرێت.
لەگەڵ ئەوەی هەرسێ نەشتەرگەرییەکە بە ڕێگەی جیاواز ئەنجامدەدرێن، بەڵام هەرسێکیان کاریگەرییان هەیە لەسەر کەمکردنەوەی کێشی جەستە و ڕاستەوخۆ کاریگەریی لەسەر بڕی ئەو خۆراکانە درووستدەکات کە دەیخۆیت.
=KTML_Bold=سەلامەتترین ڕێگەیان کامەیە؟=KTML_End=
توێژینەوەیەک کە لە ساڵی 2018 ئەنجامدراوە و لەسەر 68 هەزار کەس لێکۆڵینەوەکراوە کە ئەم نەشتەرگەریانەیان کردووە، دەرکەوتووە نەشتەرگەری بڕینی گەدە سەلامەتترینە و کەمترین مەترسی و کاریگەریی لاوەکی هەیە.
بە پێی ئەو توێژینەوەیە، کاریگەریی لاوەکی نەشتەرگەری گۆڕینی ڕێڕەوی گەدە %5 بوو، وە نەشتەرگەری بەستنی گەدە %2.9 بوو، نەشتەرگەری بڕینی گەدە %2.6 بوو.
=KTML_Bold=کام نەشتەرگەری گەورەترین سەرکەوتنی بەدەستهێناوە؟=KTML_End=
هەر لەو توێژینەوەیەدا هاتووە، نەشتەرگەری گۆڕینی ڕێڕەوی گەدە گەورەترین سەرکەوتنی بەدەستهێناوە کە بە ڕێژەی %31 بوو، دواتریش نەشتەرگەری بڕینی گەدە کە بە ڕێژەی %25.2 هاتووە، نەشتەرگەری بەستنی گەدە بە ڕێژەی %13.7 لە پلەی سێیەمدا هاتووە. [1]