ناونیشانی بابەت: ڕیفڕاندۆم، دەروازەی کورد بۆچوونە ناو مێژوو
ئامادەکردن: #دڵشاد نامیق#
ئەوە یەکلایی بووەتەوە نەتەوەیەک بۆ ئەوەی مێژووی هەبێ دەبێ دەوڵەتی هەبێت، بۆ ئەوەی بکەربێت دەبێت ئازادبیت، بۆ ئەوەی بچێتە مێژووەوە و نەتوێتەوە دەبێت خاوەن ئیرادە ودەوڵەتی سەربەخۆ بیت. هیچ مرۆڤێکی ئازادیخواز لەسەر زەوی نادۆزیتەوە داوا و ئیرادەی سەربەخۆیی و دەرچوون لە دیلی وکۆت و بەند بە شەرم و عەیبە بزانێت یان وەک ڕیسک تەماشای بکات کە سڵی لێ بکرێتەوە. ئاخر مرۆڤی کۆیلە وژێردەستە چی هەیە لەدەستی بدات بێجگە لە کەلەبچەکانی دەستی!
گەلی کوردستان کە سەد ساڵە ژێردەستەیە، بۆ دابەشکردن و ژێردەستەبوونەکەی هیچ پرسی پێنەکراوە، ئەو دۆخەی ئێستا تیایدا دەژی بە ئیرادەی خۆی هەڵینەبژاردووە، دۆخێکی نێودەوڵەتی لە چرکەساتێکی مێژوودا بەسەریدا هێناوە، بێگومان لەناوخۆی کوردستان و کۆمەڵگەی کوردیشدا زەمینەی ئەو بە ژێردەستە بوونە هەبووە و داگیرکەر سوودی لێ بینیوە.
=KTML_Bold=قێزەونکردنی کۆیلەیەتی:=KTML_End=
سەد ساڵ پێش ئێستا کاتێک کوردستان لە دوو پارچەوە دەکرێتە چوار یان پێنج پارچە و کوردیش وەک ژێردەستە بە نەتەوەکانی تورک و عەرەب و فارس ڕادەست دەکرێت وەنەبێ کاردانەوەی نەبوبێ وهەروا دەستەوسان دانیشتبێت، بگرە بەگژ داگیرکار و وەکیلەکانیشیدا چووەتەوە، دەستەبژێری خاوەن هۆشیاری نەتەوەیی ئەوکاتی کورد دەیانزانی ئەمە سەرەتای دیلی هەمیشەییە، بۆیە شۆڕشەکانی شیخ سەعید و سمکۆ و احسان نووری پاشا و شێخ مەحمود و… هەمووی ئەو ئامانجەی هەبوو دیلێتی و کۆیلە بوون لای تاکی کورد دۆخێکی ئاسایی وەرنەگرێت و ویستی ئازادبوون لای نەمرێت، تاکی کوردستانی وایلێنەیەت ئامادەبێت مامەڵە بەئیرادەیەوە بکات لەگەڵ داگیرکاران و وەکیلەکانیان لەبەرانبەر پارە وپول و پۆست و پێگەدا. هەر لە 1918 وە کە ساڵی کۆتایی هاتنی جەنگی جیهانی یەکەمە هەتا 1991 هیچ دەساڵێک نییە.خاڵی بوبێت لە شۆڕش و بەرخودانی نەتەوەیی کوردستان، بەشێک لەمانە سەرکەوتووبوون و هەندێکیشیان تووشی شکست بوون، بەڵام لە گەیاندنی پەیامە سەرەکیەکەدا هەموویان سەرکەوتووبن کە کوردستان وگەلەکەی پێش هەموو شت شایستەی ئازادی و سەرخۆبوونن، وە دیلی وژێردەستەیی داگیرکەر هیچ خزمەتگوزاری حەقدەستێک ناتوانێ جوان و شیرینی بکات.
=KTML_Bold=ئێراق وەک قەفەزی ئاسنین:=KTML_End=
باشووری کوردستان لە میانەی و”یلایەتی موسڵ” دا لە ساڵی 1925 لە ڕێگەی ڕاپرسیەکی ڕوکەشەوە، کراوەتە ژێردەستەی ئێراق لەلایەن “کۆمەڵەی گەلان” ی ئەوکاتەوە، کە کەس نازانێ بنەما وڕێککاری ئەو ڕاپرسیە و شێوازی ئەنجامدانەکەی چۆن بووە و داگیرکەری ئەوکات و وەکیلەکانی چۆن ئەنجامیانداوە، کەچی هێشتایش ئیرادەی ئەوکاتی کورد سەرخۆبوون بووە نەک چوونە پاڵ تورکیا یان ئێراق، جا بۆیە پەنا بردن بۆ ڕێککاری ئاشتی بۆ شکاندنی ئەو کۆت وبەندە، هەمیشە ڕێگایەکی بەهێزە.
ئاخر ڕاپرسیەک لە 1925 کرابێت دەبێت چۆن بوبێت و چەند عادیلانە و جێ متمانەبێت! کە لە دۆخی ئەوکاتی کۆمەڵگەی کوردیدا کراوە، کە نەخوێندەوار ودوورە پەرێز لە شارستانی و ژیانی سیاسی سەردەمیانە و نامۆ بە بنەماکانی دیموکراسی وەک ڕاپرسی و ڕیفڕاندۆم بووە، دەبێ تاچەند بێگەرد و بێ دەست تێوەردان بوبێت وچەند دەربڕی ئیرادەی ڕاستەقینەی گەلی کوردستان بوبێت لەم پارچەیەی وڵات!؟ بێگومان ڕوونە کە چۆن بووە…
جا لەسایەی دەرەنجامی ئەو ڕاپرسیە ڕوکەشەدا، باشووری کوردستان ڕوبەڕوی زۆرترین نەهامەتی ودڕانەترین جۆری جینۆساید بووەتەوە لەژێردەستەیی ئێراقدا، ئەمە سەرەڕای ئەوەی چەندین بەڵێنی نێودەوڵەتی وهەرێمایەتی هەن کە لەسەر دەوڵەتی درووستکراوی ئێراقی فەرزدەکەن ڕێز لەماف و ئیرادەی گەلی کورد بگرێت! بۆیە کورد لە هەموو دەرفەتێکدا هەوڵی هەڵهاتن لەو قەفەزە ئاسنینەی ئێراقی داوە، لە ئێراقی دوای 2003 دا کوردستان گەوتە قۆناغێکی نوێ، هەر لەگەڵ ڕوخانی #بەعس# ئیرادەیەکی خۆڕسک درووستبوو کە داوای سەرخۆبوون و نەگەڕانەوەی دەکرد بۆ ئێراق، ئەوکاتیش بەشێوەی “نافەڕمی” گشتپرسیەک کرا وزۆرینەی سەرو 95% ی ئەوانەی بەشداربوون وتیان نەخێر بۆگەڕانەوە بۆ ئێراق. بۆیە ئیرادەی گشتپرسی تازە نییە.وەک هەندێک بانگەشەی بۆ دەکەن، مەرامدارییش نییە.وەک هەندێک دەیانەوێ بەو پاساوە دژایەتی بکەن، بەڵکوو پێش هەرکەس زەمینەی جەماوەری هەبووە.
=KTML_Bold=دەستووری ئێراق و پەیمانی زلهێزان:=KTML_End=
لە دوای ڕوخانی بەعسەوە لە 2003، “سۆپەرپاوەر” ی جیهان کە ئەمریکایە، بەهەموو هێزیەوە پشتیووانی لە (ئێراقی دیموکراسی فیدراڵی) دەکرد، دەستووری ئێراقیش هەر لەسایەی ئەم ڕوانگەیەی ئەمریکادا نووسرایەوە، بۆیە لەسەر کاغەز تاڕادەیەکی زۆر هاوسەنگی تیادا پارێزرابوو و تونرابوو تەعبیر لەواقیعی وڵاتێک بکات کە بەزۆر بە یەکەوە لکێنراوە، کەچی ئەو زلهێزە گەورەیەی جیهان نەیتوانی بەڵێنەکەی بێنێتە دی وئەو ئێراقەی دەیەویست بوونیادی بنێت! ئەو زلهێزەی جیهان نەیتوانی دەستوورێک کە بەڕەزامەندی ئەو نووسرابووەوە جێبەجێ بکات و گوشار بکات نەتەوەی سەردەستەی ئێراق پابەندبکات پێیەوە! بگرە هەر لە یەکەم وێستگەدا مادەی 140 و زۆر مادەی تری لەوادەی خۆیان تێپەڕین و ئێستایش جێبەجێ نەکراون، ئیتر ئەو متمانەیەی کە هەندێکی لە سایەی ئومێد بەمریکاوە درووستکرابوو هەر زوو بوو بە بڵقی سەرئاو، نەدیموکراسی بووبە کراسی ئێراق و نە تەوافوق وپێکەوەبوون بووبە ڕێکچکەی سیاسەت لە ئێراق، کورد دەبوایە تاکەی چاوەڕوانی ئەوەبێت ئەمریکا لەگەڵ بەڵێنەکەی ڕاستگۆ بێت و ڕیگەنەدات دەستوور پێشێل بکرێت؟ دیار نەبوو تاکەی…!
=KTML_Bold=شەڕی تیرۆر و گەمارۆی چەک:=KTML_End=
کە لە ساڵی 2014 ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی لە ئێراق و شام (#داعش#) هات وهێزی لەرزۆکی ئێراق لەبەرانبەریدا ڕوخا، کورد بووەوە بە خاوەن وپارێزەری ئەو خاکەیشی کە دەمێک بوو چاوەڕوان بوو بە دەستوور دەستی بکەوێتەوە، لەبەرانبەر داعشیش وەک کێو وەستا وپێشڕەویەکانی ڕاگرت، جیهان کە متمانەی بە هێزی ئێراق وفەرمانڕەواکانی نەبوو، پێش ئێراق مامەڵەیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان کرد، بەڵام ئێراق لەبری ئەوەی ئەم بەرەیە بەهێزکات و وەک پێکهاتە و کیانێکی دەستووری لەخەمی بەهێزبوونی کوردستاندا بێت، گەمارۆی چەک و کەرەستەی سەربازی لەسەر کوردستان دانا، تەنانەت گەلە کۆمەی نێودەوڵەتیشی لەسەر کرد و “نووری مالیکی” سەروەزیری ئەوکاتی ئێراق ڕایگەیاند ئەوان ڕێگە نادەن چەک بەبێ ڕەزامەندی ئێراق بگاتە کوردستان!
بە کوورتی ئێراق هەرێمی کوردستان و دەسەڵاتەکەیی و ناوچە کوردستانییە.انی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی بەجێهێشت بۆ قەدەرێک کە ئەو سەری دیارنەبوو، سەرەڕای خۆدزینەوە لەبەرگریکردن لە ناوچە سونییە.ان و ڕادەستکردنی بە داعش، کە ئەم دوو پێکهاتەیە (کورد سونە) کۆڵەکەکانی هاوسەنگی بوون و نەمان و لاوازبوونیان واتا درووستبوونی تاکڕەوی کۆبوونەوەی دەسەڵات لەلای یەک پێکهاتە کە تەنیا شیعەکانە.
=KTML_Bold=ڕیفڕاندۆم، خستنە ڕوی ئیرادەی کورد:=KTML_End=
لە 2017 کە وردەوردە خاکی کوردستان لە داعش پاک دەکرایەوە، ئێراق لە ڕێگەی پەیامی سیاسییەکانەوە ئەوەی بەگوێی کوردستاندا دەدا “قۆناغی ئەمری واقیع” کۆتایی دێت، کە مەبەست دەرکردنی پێشمەرگە و هێزەکوردییەکان بوو لەو ناوچانەی کوردستان کە بەپێی دەستوور لە ڕوی بەڕێوەبردنەوە چارەنووسیان یەکلا نەکراوەتەوە (متنازع عەلیها) ، لەکاتێکدا بەپێی مادەی 140ی دەستوور دەبێت بەڕێوەبردنی ئەم ناوچانە هاوبەش بێت، نەک تەنیا مافی ئێراق.
یاسای شەڕ وایە سەرکەوتووەکان بەری ڕەنجیان دەچننەوە و دەستکەوتەکان دابەش دەکەن، لەڕوی لۆژیکەوە نەدەکرا چاوەڕوانی ئەوە لە کورد بکرێت لە ساڵی 2017 دا دوای سەرکەوتن لە جەنگێکی جیهانی (جەنگی داعش) هەمان دەرنجامی کۆتایی هاتنی جەنگی یەکەمی جیهانی لە 1918 چاوەڕوانی بێت و جارێکی تر خەڵک بڕیاری بۆ بدات.
لەم ڕوەوە ئەوە هەڵوێستێکی زیرەکانە بوو کە سەرکردایەتی سیاسی کوردستان لەو کاتەدا دەریبڕی بۆ گەڕانەوە بۆڕای گەل و ئەنجامدانی گشتپرسی، ئەویش بە پاڵپشتی ژمارەیەک حیزبی سیاسی کە نزیکەی 80 کورسیی پەڕڵەمانیان هەبوو لەکۆی 111 کورسی. واتا بڕیاری ڕیفڕاندۆم بۆ پرس کردن بە گەلی کوردستان کە داخۆ ئیرادەی چیان هەیە: سەرخۆبوون یان مانەوە لە سایەی ئەوانی تر؟
واتا ئەو چرکەساتە دەرفەتی هەرە مێژوویی بوو بۆ ئەوەی بەبێ ترس ئەو پرسیارە لە گەلی کوردستان بکرێت و ڕاستی و درووستی خواستی گەلی کوردستان لە ڕیفڕاندۆمەکەی ساڵی 1925 ی کۆمەڵەی گەلان دووپات بکرێتەوە، چونکە لە ساتی ڕیفڕاندۆمدا تەواوی خاکی کوردستان لەسایەی فەرمانڕەوایی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا بوو و کەس توانای زەبر وفشاری بۆ سەر ئیرادەی هاووڵاتییان نەبوو، چرکەساتێک بوو کە داعش ڕوخابوو و ئێراقیش لە خۆڕیکخستنەوەدا بوو بۆ گەڕانەوە. هەر بۆیە زیرەکانە توانرا ئەو دەرفەتە بقۆزرێتەوە بۆ خستنە ڕوی ئیرادەی ئازادانەی خەڵکی کوردستان.
=KTML_Bold=هێزە سیاسییەکانی کوردستان و ڕیفڕاندۆم:=KTML_End=
وەک هەمیشە، ئەو پەتایەی کورد بە درێژایی مێژوو گیرۆدەی بووە، لە سەروبەندی بڕیاری ڕیفڕاندۆمیشدا سەری هەڵدایەوە، “دووبەرەکی” و بێگانە پەرستی، بێگومان ئەمەیش لەناو نەتەوە داگیرکراوەکاندا وەک حاڵەتێکی ئاسایی تەماشادەکردێت کاتێک بەشێک دەبنە عاشقی کەلەبچەی خۆیان و بەگژ دەربڕینی ئیرادەی سەرخۆبوون وئازادیدا دەچنەوە.
بەڵام ئەوەی جیاوازبوو، پارتە سیاسیە کاریگەر و بەهێزەکان پشتیووانی ڕیفڕاندۆم بوون، کە خودی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشەوایەتی وتاری ڕیفڕاندۆمی کرد، حیزبە گەورەکانی وەک #پارتی دیموکراتی کوردستان# و #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# چوونە پاڵ وتارەکە، ئایدۆلۆژیا و عەقیدەیش نەبووە ڕێگری ویستی سەربەخۆیی، بۆیە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانیش وەک هێزێکی ئیسلامی گرنگ پشتیووانی پڕۆژەکە بوو، حیزبە چەپەکانی وەک شیوعی و سۆسیالیستیش پشتیووانی پڕۆژەکە بوون، لەڕوی نەتەوە و پێکهاتەکانی تری کوردستانیشەوە هەموویان خۆیان کردە خاوەنی پڕۆژەکە وپشکداری سەرەکی لە ڕیفڕاندۆمدا، ئەوەی مایەوە تەنیا کەمینەیەکی پۆپۆلیست بە ڕەسمی دژی بڕیارەکە بوون، ئەوانیش لەسەر ئاستی تاک جیاوازی لەنێونیان هەبوو. بۆیە بێ چەندوچون دەتوانین بڵێین ڕیفڕاندۆم کە لەپێناو دەرخستنی ئیرادەی خەڵیکی کوردستاندا بوو، پشتیووانی زۆرینەی سیاسی کوردستانی هەبوو.
=KTML_Bold=ئەوانەی دژبوون، تاسەر دژ نەمان:=KTML_End=
#بزووتنەوەی گۆڕان# و کۆمەڵی ئیسلامی دوو پارتی ناوپەڕڵەمان بوون کە دژی ڕیفڕاندۆم بوون، بەڵام دەرکەوت هۆکاری ناکۆکی حیزبیان لەگەڵ هێزەکانی تر یەکێک بوو لەپاڵنەرە سەرەکییەکانیان بۆ نەچوونە ناو بەرەی پشتیووانی ڕیفڕاندۆمەوە، کۆمەڵی ئیسلامیش هۆکارێکی ئایینی وپاساوێکی شەرعی نەبوو بۆ بەشداری نەکردنەکەی، ئەم بۆچوونەی ئێمەیش بەتەواوی ڕوون بوەوە کاتێک ڕۆژی 25/9/2017 لەسەر سندوقەکانی دەنگدان سەرکردەی ئەم حیزبانە بەبەرچاوی ڕاگەیاندنەکانەوە بەشداریان کرد و بەئاشکرا بە میدیاکانیان وت دەنگمان “بەڵێ” بووە بۆ سەربەخۆیی کوردستان. ئەمەیش بووبە خاڵێکی چەسپاو کە ئەوان بەشداری فیعەلی ڕیفڕاندۆم بوون و هیچ پاساوێکیان نەهێشتەوە بۆ ئەوەی لە دواییدا بەهەر بیانویەک بێت خۆیان لە پڕۆسەکە بێ بەری بکەن، بەڵکوو لەڕوی کردایەوە هەموویان بوونە بەشێک لەبەرەی بەڵێ و هەڵوێستەکەیان بۆ خۆیان تۆمارکرد کە بەشداری بەڵێ بوون لە ڕیفڕاندۆمی سەربەخۆییدا.
هەرچی گرووپی دووەم بوون” بەرەی نەخێر” وەک کەرەستەیەک کەڵکیان لە دژایەتیکردنی ڕیفڕاندۆم وەرگرت لەپێناو درووستکردنی پارتی سیاسی ودواجاریش هەروا بوو و لە چوارچێوەی حیزبێکی سیاسیدا دەرکەوتنەوە، واتا ئەمان وەک تاکتیکێکی سیاسی سوودیان لە دژایەتی کردنی خستنە ڕوی ئیرادەی نەتەوەیی وەرگرت بۆ گەیشتن بە دەستکەوتی سیاسی، وە پێیشی گەیشتن.
=KTML_Bold=ڕیفڕاندۆم سەرکەوت و پەیامەکەیشی گەیشت:=KTML_End=
زۆرێک لەوانەی ئێستا بۆ ڕازیکردنی نەیارانی کورد و دڵخۆشکردنیان وەها باسی ڕیفڕاندۆم دەکەن کە نەگەیشتووەتە ئامانج، بەڵگەیش بۆ ئەمە بەوە دێننەوە کە نەگەیشتووین بەدەوڵەت! بێگومان ئەمە یان لە نەزانییە.ەیە یانیش چەواشەکاری، چونکە هیچ خاوەن ژیریەک ئەوە قبووڵ ناکات بڵێ ڕیفڕاندۆم دواقۆناغی بوونە دەوڵەتە و گەر ڕیفڕاندۆم دەمودەست دەوڵەتی لێنەکەوتەوە ئیتر شکستە! ئاخر ڕوونە کە لەسایەی دیموکراسی و مافی مرۆڤدا ڕاپرسی و ڕیفرادندۆم کەرەستەتەیەکی سادە و ساکار و هەرە ئاشتیانەی گوزارشت کردنە لە ڕای هاووڵاتییان، وە قۆناغی نمایشکردنی “ئیرادە و ویست”ی هاووڵاتییانە لەبارەی بابەتێکەوە، کە ئەمە قۆناغی کۆتایی نییە.لە پڕۆسەکە بگرە قۆناغی سەرەتا ویەکەمی هەر پڕۆسەیەکە، بەواتایەکی تر ئامانجی کۆتایی ڕیفڕاندۆم دەوڵەتە نەک تاکە ئامانجی بێت، ئەمەیش پێویستی بەڕاگەیاندن و ڕونکردنەوە نییە. چونکە دەرەنجامێکی چاوەرواکراو وخۆبەخۆی بابەتەکەیە.
گوزارشتکردن لە ئیرادەی خەڵکی کوردستان لەبارەی چارەنووسی خۆیانەوە ئامانجی یەکەمی ڕیفڕاندۆم بوو، کە بەدیهات و جیهانی یار و نەیار بە ژمارە و داتا پێی وترا ئەم گەلە چی دەوێت، ئەو قەوانە کۆنەیشی پوچەڵ کردەوە کە دەڵی خەڵیکی باشووری کوردستان”ویلایەتی موسڵ” سەد ساڵ پێش ئێستا بەویستی خۆیان لە ڕاپرسیدا هاتوونەتە سەر ئێراق، بەڵکوو بە جیهانی وت کاتێ ئیرادە ئازادبێت ئەوە ویستمانە سەر بەکەس نەبین خۆمان نەبێ. ڕیفڕاندۆمی سەربەخۆیی ئەو ئامانجە گرنگەیشی پێکا کە ناوچە کوردستانییە.انی دەرەوەی هەرێمی کوردستان ئەگەر پرسیان پێ بکرێت، نەک هەر ئیدارەی هەرێم هەڵدەبژێرن بەڵکوو سایەی سەرخۆبوون هەڵدەبژێرن ونایانەوێ بەشێک بن لە ئێراق. ڕیفڕاندۆم ئەو پەیامەیشی گەیاند کە هەرکات هێزە کاریگەرەکان هاودەنگ وهاوهەڵوێست بن دەتوانن کاری گەورە بکەن وخەونی گەورە بکەنە واقیع. سەرکردایەتی سیاسی کوردستان هەمیشە ئەوەی دووپات دەکردەوە دوای ڕیفڕاندۆم گفتوگۆ لەگەڵ ئێراق ستراتیژە وڕێگای گەیشتنە بە چارەسەری گشت گرفتەکان، نەک ڕیفڕاندۆم داخستنی دەرگابێت.
=KTML_Bold=بەڵێنی تیلەرسۆن و بەڵێنی بەلفۆڕ:=KTML_End=
ئێراق هێرشەکانی بۆ داگیرکردنەوەی ناوچە کوردستانییە.انی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان و دەرهێنانی لەدەستی پێشمەرگە دوای ڕیفڕاندۆم خێراتر کرد، ئاخر ئێراق ئەیزانی چی بزمارێک لەتابووتەکەی دراوە، ئەو هێرشانە هەر دەکران وئێراق بە ئیدارەی کوردستان بۆ ئەو ناوچانە هەر ئاوا ڕازی نەدەبوو، جا کاتێک هێرشەکان کران وجیهان و لەسەرو هەموویانەوە ئەمریکا بێ دەنگ مانەوە، لێرە و لەوێ باس لەوە دەکرا (تیلەرسن) ی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕەشنووسی نامەیەکی داوەتە سەرۆکی هەرێمی کوردستان کە گوایە ڕیفڕاندۆم دوابخەن وئەوان زۆر شت بۆ کورد دەکەن، بەشێک لە خوێندەوارانیش ئەم نامەیان بەراورد دەکرد بە “بەڵێنی بەلفۆڕ” کە کاتی خۆی بەریتانیا دایبە جوولەکە.
ئەم نامەیە نە بەڵێن بوو نە ڕەسمی بوو، نەیشدرابوو، ئەوەی دەرکەوت ئەم نامەیە تەنیا پێشنیارێک بوو، کاتێک داوای گرنتی کرابوو کە بە نووسین بێتە بوون، ڕیفڕاندۆم دواخرێت بە مەرجێک وادەیەکی ڕەسمی بۆ کۆتاییهێنان بەژێردەستەیی دابنرێت، ئیتر نەبەڵێنێک هاتبووە ئارا و نەوادەیەکیش، بەڵکوو داوای ڕادەستبوون کرابوو بە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا وهیچی تر. بەڵینی بەلفۆڕ بەڵێنی بنەڕەتی و وبێ چەند وچوونی بەریتانییە.ان بوو بۆ دامەزراندنی دەوڵەتێک بۆ جوولەکە لەخاکێک کە تا ئەوکاتە جوولەکە لێی ئاوارە بوون و لەوێ نەبوون، بەڵام ئەوان بەئیرادەوە ئەم بەڵێنەیان کردەبەرنامەی کار ولەناوجەرگەی دوژمنانیاندا ئەو خەونەیان هێنایەدی، بەبێ ئەوەی چاوەڕوانی ئەوەبن دراوسێکانیان ڕازیبن یان لەشەڕ و گەمارۆیان بترسن. کەچی لە کوردستان بەشێک لە قەڵەم بەدەستان لەخەمی ڕەزامەندی ئیران و توکیادابوون و پاساوی ئێستا و ئەوسایشیان بۆ دژایەتی کردنی ڕیفڕاندۆم ئەوەیە کە هێشتا ئێران و عەرەب و تورکیا ڕازی نین! ئەی کەی ڕازی دەبن؟ نە “تیلەرسن” و نە ئەم قەڵەم بەدەستانەیش هیچ وەڵامیان پێ نییە. تەنیا دەڵین ژێر دەستەیی قبووڵکەن تا ڕەزامەندی ئەوان وەدەست دێت! بۆیە خۆخەریک کردن بەبەراوردی تیلەرسن و بەلفۆڕ هیچ نییە.جگە لە پاساوهێنانەوە بۆ شکاندنی ئیرادەی نەتەوەیی، کە خۆشبەختانە سەرکردایەتی کوردستان نەچوونە ژێرباری.
=KTML_Bold=پەیمانی سیڤەر و ڕیفڕاندۆمی کوردستان:=KTML_End=
سەد ساڵ پێش ئێستا لە ساڵی 1920 لە “پەیماننامەی سیڤەر” دا وڵاتانی براوەی جەنگ بە “3 بەند” ناوی کوردیان هێنا و داوای درووستکردنی وڵاتێکیان بۆ کرد، ئەوە یەکەم دیکۆمێنتی ڕەسمی نێودەوڵەتییە کە دانی ناوە بە مافی کورد بۆ بوون بەخاوەنی دەوڵەت، هەر چەند ئەم پەیمانە دوای سێ ساڵ لە 1923 لە ڕێگەی “پەیمانی لۆزان” ەوە لەکارخرا، بەڵام هێشتا کورد وەک دەستکەوتێک بۆی دەگەڕێتەوە و باسی لێوە دەکات بەبێ ئەوەی هیچی لێ سەوزبوبێت و بەرهەمی هەبووبێت.
کەچی گەلی کوردستان بە ئیرادەی ئازادانەی خۆیی و لە پڕۆسەیەکی ئازاد و بەبەرچاوی ڕاگەیاندن و ژمارەیەکی یەکجار زۆر چاودێری نێودەوڵەتی و ناوخۆییەوە، بەشێوەیەکی یاسایی، ویستی خۆیی دەربڕیووە و نزیکەی 92% وتویانە دەمانەوێ سەربەخۆبین نەوەک ژێردەستە، خاوەنی کیان و قەوارەی خۆمان بین نەک وەک پلە دوو لە قەوارەیەکدا بژین وەک کۆیلە تەماشامان بکات. بۆیە بە هەموو لۆژیکێک ئەگەر سیڤەر وبەندەکانی گرنگ بن، ڕیفڕاندۆم گرنگترە و بایەخی دەستووری و یاسایی وقوورسایی نێودەوڵەتی زۆرترە، هەم سەردەمەکەی جیاوازە و هەمیش ئیرادەی ناوخۆییە نەکە خێرپێکردنی دەرەکی، دواجاریش گەڕانەوەی شکۆیە بۆ تاکی کوردستانی کە هەست بەو کەمایەتییەی خۆی بکات کە هیچ نەخشێکی لە مێژوودا نەبووە و هێشتایش نییە.ی و نەبووە بە بەشێک لە مێژوو چونکە دەوڵەتی نییە.وسەربەخۆ نییە.
=KTML_Bold=ئەنجام:=KTML_End=
ڕیفڕاندۆمی کوردستان هەنگاوێکی گرنگ بوو بۆ پیادەکردنی مافێکی سادە و ساکاری گەلی کوردستان بۆ نیشاندانی ئیرادەی خۆی بە جیهان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، کە دەیەوێت بەشێوەیەکی ئاشتیانە لەژێردەستەیی ڕزگاری بێت. چرکەساتی ئەنجامدانی ڕیفڕاندۆمیش گرنگ و چارەنووسساز بوو بەڕادەیەک کە لە ماوەی سەد ساڵی ڕابوردودا نەبووە گشت خاکی کوردستان بەو شێوەیە لەلایەن کورد خۆیەوە ئیدارە بکرێت و بەبێ تر خەڵکەکەی بتوانن بڕیار لە چارەنووسی خۆیان بدەن. ئەزموونی دواتریش سەلماندی کە ئەگەر لەوکاتەدا گشتپرسی نەکرایە ئەوا بۆ هەمیشە و هەرگیز نەدەتوانرا بکرێت و ئەو ئیرادەیە نمایش بکرێت. لەڕوی بەڵگەنامە نێودەوڵەتییەکانیشەوە ڕیفڕاندۆم نەک تاوان و نەنگی نییە. بەڵکوو پیادەکردنی مافێکی سەلمێنراوە، ڕێگەیەکی خوازراوی ئاشتیانەیە بۆ گەیشتن بە خواستێکی ڕەوا. (ئەنجام) ەکەیشی لەڕوی یاسایی و عورفی دیموکراسیەوە بۆ هەمیشە چەسپاوە و تەنیا (ڕیفڕاندۆم) ێکی تر دەتوانێ جێگەی بگرێتەوە و هەڵی بوەشێنێتەوە. [1]