زۆربەی گەنجەکان پێیان وایە نیکۆتینی جگەرەی ئەلیکترۆنی بەراورد بە نێرگەلە و جگەرەکانی دیکە کەمترە و زیانی کەمتری هەیە.
لە حاڵێکدا ئەنجامەکە پێچەوانەیە، بێگومان هەموو جۆرەکانی جگەرە خراپن و زیانیان لەبن نایەت، بەڵام بە گوێرەی ڕاپۆرتی پزیشکانی ئەمریکی، ئەو کەسانەی جگەرەی ئەلیکترۆنی دەکێشن، بەراورد بە کەسانی دیکە، ئەگەری زۆر زیاترە تووشی کێشە و نەخۆشیی دڵ ببن.
ئەم جۆرە جگەرەیە زیانی بۆ سییەکانیش هەیە و کاریگەریی نەرێنییشی لەسەر مێشک هەیە. [1]