سەرئێشەی وەرزشکردن یان سترێس بۆ یەکەمجار لەلایەن توێژەرانەوە لە ساڵی 1968 باس کرا، ئەم سەرئێشەیە لە ماوەی چالاکیی جەستەیی چڕ یان دوای ماوەیەکی زۆر وەک ڕاکردن یان بەرزکردنەوەی قوورسایی ڕوودەدات.
بەگوێرەی توێژینەوەیەکی توێژەر ئادەم تایلۆر لە زانکۆی لانکاستەر، ئەم سەرئێشەیانە لەنێوان 1% بۆ 26%ی گەورەکان، نزیکەی 30%ی هەرزەکاران دەگرێتەوە، بەڵام هێشتا داتای زانستی سنووردار هەیە لەسەر سەرئێشەی سترێس.
پێدەچێت ئەم سەرئێشەیە زیاتر لەو کەسانەدا بێت کە تەمەنیان لەنێوان 22 بۆ 40 ساڵدایە، هەرچەندە زۆرجار لە تەمەنێکی بچووکەوە دەست پێدەکات، بەپێی ماڵپەڕی مێدیکاڵ ئێکسپرێس.
پیاوان نزیکەی 80%ی ئەو کەسانە پێکدەهێنن کە بەدەستییەوە دەناڵێنن، نیشانەکانیشی تێکەڵە لەو کەسانەی کە تووشی شەقیقە دەبن چونکە لە شێوەی پەپولەدا ڕوودەدات.
بەپێی لێکۆڵینەوەکان، لەکاتی وەرزشکردندا، ڕۆیشتنی خوێن بۆ مێشک زیاد دەکات بۆ ئەوەی ئۆکسجینی پێویستی بۆ دابین بکات. بەڵام ئەمەش بەو مانایەش دێت کە ڕێژەی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن و گەرمی زیاد دەکات کە مێشک پێویستی پێیەتی بۆ ڕزگاربوون لێی.
بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەمەدا خوێنبەرەکان فراوان دەبن و ئەم فراوانبوونە دەبێتە هۆی ئازار.
توێژینەوەکە سەرنجی خەڵک بۆ ئەو ڕاستییە ڕادەکێشێت کە کەشوهەوای گەرم و شێدار و وشکبوونەوەی لەش هۆکارێکن کە هۆکارن بۆ ئەم سەرئێشەیە و توندییەکەی زیاد دەکات.
وە سەرئێشەی گرژی هەر زوو دوای وەستاندنی وەرزشکردن نامێنێت. بەزۆری لە ماوەی یەک یان دوو کاتژمێردا، کاتێک لێدانی دڵ دادەبەزێت و داواکاری ئۆکسجین لە مێشکەوە کەم دەبێتەوە.
بەڵام ئەگەر سەرئێشە پەیوەندی بە وشکیەوە هەبێت، پێدەچێت کەمێک زیاتر بخایەنێت، تا 3 کاتژمێر، تا ئاستی شلە پڕ دەبێتەوە. [1]