شەڕەکە تیری تێ ناچێت
لە کۆندا شەڕ بە شیر و ڕم و تیر و کەوان کراوه، لەشکر تیپی تیر هاوێژەکانیان هەبوو، ئەرکی تیربارانی دوژمنیان پێ دەسپێردرا، فەرماندەی لەشکر لەکاتی خۆیدا ئاماژەی پێ دەکردن و ئەوانیش تیرەکانیان دەهاوێشت، بەو تیر وەشاندنە وتراوە: تیرباران، هەندێجار ئەوەندە چڕ بووە تیری تری تێ نەچووە، ئەوە بووە بە ئیدیۆم بە شەڕێکی سەخت و دژوار و دەمەقاڵی و چەڵەحانێی توند و گرژ و ئالۆز دەوترێت: شەڕێکە تیری تێ ناچێت.[1]