نە زکرێ بکە، نە کفرێ بکه
زکر، وشەیەکی عەربییە واتە: وێرد، کفریش بەمانای داپۆشینی ڕاستییەکان دێت، کۆمەڵگەی کوردەواریش ئەو ئیدیۆمەی بەهۆی کەلتووری ئایینی ئیسلامەوە پێکهێناوە، هەندێجار کەسێک خۆی بە موسڵمانی عەیار دادەنێت و هەمیشە دەم بەوێرد و دەست بەدەستنوێژ و ڕوو لە خوا دەردەکەوێت، کەچی لە هەندێ حاڵەتدا کفری نیعمەتەکانی خودا دەکات و شوکرانە بژێر دەرناکەوێت کورد بەتەوسەوە بە و جۆرە کەسانە دەڵێت: نە زکرێ بکە، نە کفرێ بکە.[1]