هەر دەبی بڵێی ئەو نانە بە و ڕوونەی
لە کۆندا ڕوون لە بەرهەمەکانی شیر و ئاژەڵ و ڕووەک درووست دەکرا، هەموو ماڵێک نەیبوو، کاتێک کە کەرە و بەز یان ڕۆنی ڕووەکی دەقرچێنرایەوە لەناو تاوێردا، بۆنێکی زۆر خۆشی هەبوو، ئەگەر کەسێک کەمێک برسی بووایە ئەوا بۆنەکەی دەمار بەدەمار دەڕۆیشت، خەڵکی تامەزرۆ و هەژار و کەم دەرامەت و دەست کوورت تەنیا بۆنەکەیان بۆ دەچوو، ئەوە بووە بە ئیدیۆم ئەگەر کەسێک بەحەسرەت و تامەزرۆی شتێک بێت و دەسەڵاتی نەبێت یان لە توانایدا نەبێت بەدەستی بهێنێت بەتەوسەوە دەوترێت: هەر دەبی بڵێی ئەو نانە بە و ڕوونەی.[1]