چێر بەدزی کەرێ دەخوا بە ئاشکرا دەزێ
لە لادێکانی کوردستان یەک کەس دەبووە گاوان و چێڵ و مانگای هەموو ئاوایی دەبردە لەوڕاندن و ئاقاری، چێڵ لەناو گاڕان و گایەلی ڕۆژێک کەڵی دەخوات هەندێجار گاوانەکەش نایزانی چ ڕۆژێک کەڵی خواردووە، چونکە گایەکان لە بای غارێ دەپەڕینە مانگایەکان و مانگای واش هەیە تەنیا یەک دەست پەڕینی بەسە بۆ کەڵ خواردن، پاش ماوەیەک سکی مانگاکە گەورە و هەراش دەبوو، ئەوە بووە بە ئیدیۆم بۆ ئاشکرابوونی نهێنییەک وتراوە خەمتان نەبێت چێر بەدزی کەرێ دەخوا بە ئاشکرا دەزێ. [1]