بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو خاتوو حەبیبە محمود
بەبیستنی هەواڵى کۆچی دوایی خاتوو (حەبیبە محمود) دایکی کاک عەمید سالار عەبدوڵا بەڕێوەبەری بەڕێوبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی، نیگەران و دڵگران بووم.
بۆ ئەم خەمە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوە و هەموو بنەماڵە تێکۆشەر و نیشتمانپەروەرەکەتان دەکەم و هاوبەشی غەمتانم، خواى گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت، سەبورى و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت. [1]
انا لله و انا الیه راجعون
#قوباد تاڵەبانی#
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=