#شاناز ئیبراهیم ئەحمەد#، خانمی یەکەمی ئێراق ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی #26-06-2023#، سەردانی خانەی بێسەرپەرشتانی بەراعمی کرد لە ناوچەی سڵێخ لە بەغدا
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لە سەردانەکەیدا، دوو خانەی منداڵانی بێ سەرپەرشتی بەسەرکردەوە، کە خانەی یەکەم تەمەنیان لەنێوان (6-12) ساڵان و خانەی دوەمیش تەمەنی (12-18) ساڵان بوو، لەو سەردانەدا خانمی یەکەم، چاویکەوت بە بەڕێوەبەران و ستافی هەردوو خانەکە.
هەروەها، خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، ڕۆڵی بەڕێوەبەران و چاودێران و هەوڵەکانیانی لە ڕاپەڕاندنی ئەم کارە مرۆییە گەورەیە بەرز نرخاند کە خزمەت بە ئەو منداڵانە دەکات لە هەلومەرجێکی ژیاری سەختدا خێزانەکانیان لەدەستداوە. هەروەها بەشەکانی هەردوو خانەکە لە منداڵانی تەمەن جیاوازی بەسەرکردەوە وچاوی کەوت بە منداڵانی بێسەرپەرشتی خانەکە وگوێی لە کوورتەیەک بوو دەربارەی ئەو خزمەتگوزارییانەی پێشکەشیان دەکەن لەگەڵ پێداویستییەکانیان و ئەو کێشانەی ڕووبەڕووی دەبنەوە.
خانمی یەکەم جەختیکردەوە لەسەر پێویستی پاراستنی ئاستی خانەی بێ سەرپەرشتان و دڵنیابوون لە بەردەوامی و پەرەپێدانیان، هەروەها دڵنیابوون لەوەی کە منداڵان لە ژینگەیەکی تەندرووستدا گەورە ببن و وەک بەشێکی گرنگ بەبێ جیاوازی مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت و تێکەڵ بە کۆمەڵگە بکرێن. [1]