نهێنی تەمەن درێژی و چارەسەری کۆڵۆن و شێرپەنجە، ئەو گوندەی لە وڵاتی پاکستان تەمەنی زۆری دانیشتووان لە 100 ساڵ زیاترە یەکێک لە هۆکارەکانی بریتییە لە زۆر خواردنی میوەی قەیسی.
=KTML_Bold=ماددە بە سوودەکانی:=KTML_End=
1. ڕیشاڵ کە دەبێتە هۆی چارەسەری قەبزی و بۆ خۆی ملینێکی باشە کە زراو و بۆری زراو، وە ڕیخۆڵە و کۆلۆن پاک دەکاتەوە.
2. جگەر پاک دەکاتەوە و چالاکی دەکاتەوە بۆ دەرکردنی ژەهرەکان.
3. سەرچاوەی زۆر دەوڵەمەندە بە ڤیتامین A، کە ئەم ڤیتامینە دژی شێرپەنجەیە ومچارەسەرێکی کاریگەرە بۆ گرێ وە هەروەها بۆ باشتر بوونی بینینی چاو، وە بۆ جوانی پێست و لابردنی چرچ و لۆچ و نیشانەکانی پیری، چارەسەری زیپکەی پێست.
4. سەرچاوەی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C؛ کە بۆ ئەم سوودە دەبێت بە کاڵی بخورێت، کە ڤیتامین C زۆر گرنگە و دژە ئۆکسان و شێرپەنجەیە وە بۆ تەندرووستی دەم و پوک، پێست، دڵ و بۆریەکانی خوێن، بەهێزکردنی توانای بەرگری لەش.
5. سەرچاوەی دەوڵەمەندە بە 7 کانزا (مس، ئاسن، مەنگەنیز، پۆتاسیۆم، فسفۆڕ، مەگنیسیۆم، زینک)، کە زۆر گرنگە بۆ بەهێزکردنی توانای بەرگری لەش، دڵ و بۆریەکانی خوێن، دەمارەکان، ئێسک و درووستبوونی خوێن.
6. ڤیتامین E تێدایە کە ڕێگری دەکات لە جەڵتەی دڵ و مێشک و چەندین سوودی تر.
7. دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکانی گرووپی B کە زۆر پێویستن بۆ خێراکردن و چالاک کردنی ئەندامە گرنگەکانی لەش وەکوو دڵ و مێشک.
8. دژی هەوکردنی گەدە و ڕیخۆڵە و کۆلۆنە.
9. بۆ نەخۆشییەکانی خانمان بەسوودە.
10. چارەسەری کۆلیسترۆلی بەرزی خوێن دەکات.
=KTML_Bold=سوودەکانی ناوکی قەیسی:=KTML_End=
=KTML_Bold=دوو جۆری هەیە:=KTML_End=
=KTML_Bold=1. ناوکی شیرین:=KTML_End= کە وەکوو ناوکی بادام دەکرێت بخورێت.
=KTML_Bold=2. ناوکی تاڵ:=KTML_End= کە بەهۆی بوونی ماددەی (ئەمیگدالین یا ڤیتامین B17) بە ماددەیەکی ژەهری ناسراوە، کە نابێت لە حاڵەتی ئاسایی بخورێت، چونکە ئەم ماددەیە لە لەشدا دەبێتە سیانید و دەبێتە هۆی سەرگێژخواردن، سەرسوڕان، سەرئێشە، ڕشانەوە، تێکچونی هۆش و دابەزینی پەستانی خوێن، وە مردن.
=KTML_Bold=بەڵام وەکوو چارەسەری شێرپەنجە بەم شێوەیە دەخورێت:=KTML_End=
مانگی یەکەم: سێ دەنک، سێ جار ڕۆژانە.
مانگی دووەم: دوو دەنک، ڕۆژی سێ جار.
مانگی سێیەم: یەک دەنک ڕۆژی سێ جار.
=KTML_Bold=ڕۆنی ناوکی قەیسی:=KTML_End=
دەکرێتە ناو گوێچکە بۆ چارەسەری هەوکردنی گوێچکە و زیکە زیکی ناو گوێ، هەروەها بۆ چارەسەری مایەسیری.
=KTML_Bold=شێوازەکانی خواردنی قەیسی:=KTML_End=
میوەی تازە، وشک کراو، شەربەت، نانە قەیسی، قتو.
=KTML_Bold=تێبینی:=KTML_End=
لەوانەیە لە هەندێک کەس کە تەبیعەتی ساردیان هەیە و غازاتی ناو سکیان زۆرە ببێتە هۆی ژانە سک و غازاتی سک، کە دەبێت بە ئاگاداریەوە بیخۆن لەگەڵ چایی (ڕازیانە، دارچین، مستەکی) تاوەکوو تووشی ئەو حاڵەتە نەبن. [1]