بابەت: وەرزشی
یەکێتی ناوەندی بالەی ئێراق درێژە بە کار و چالاکییەکانی لە بواری برەودان بە تواناکانی ڕاهێنەران دەدات و لەو چوارچێوەیەشدا و لە پەیجی فەرمی یەکێتییەکە وادەی بەڕێوەچوونی خولی ڕاهێنەرانی کەنار دەریایی ئاشکراکرد
یەکێتییەکە بە فەرمی ئاماژەی بەوەداوە کە دوایی سەرکەوتنی هەردوو خولی ڕاهێنەران لە شارەکانی بەغدا و #هەولێر# ، بڕیاریان داوە کە لە ڕێکەوتی #06-07-2023# و لە شاری بەغدای پایتەختی ئێراق خولی ڕاهێنەری کەنار دەریا ئەنجام بدات .
هەروەک ئاماژەی پێداوە کە ئەو خولە ماوەی 5 ڕۆژ دەخایەنێت و وانەبێژی نێودەوڵەتی بە ڕەگەز تونسیی ، محەمەد بن مستەفا وانەکانی بە شێوەی تیۆری و پراکتیکی دەڵێتەوە.
[1]