لە کاتی خواردنی دەرمان بە مەبەستی چارەسەرکردنی نەخۆشی، ئەم کارە هەڵانە نابێت ئەنجام بدەیت، چونکە مەترسیی بۆ سەر تەندرووستیت درووست دەکات.
=KTML_Bold=ئەو کارانەش بریتین لە:=KTML_End=
1- دەستبەجێ دوای خواردنی دەرمان مەچۆ حەمام، یاخود مەڕۆ بۆ ناو ساونای گەرم.
2- هیچ کات لەگەڵ خواردن دەرمانەکەت ئاوی میوە مەخۆرەوە، بەڵکوو تەنیا کەڵک لە خواردنەوەی ئاوی ئاسایی نەک سارد، وەربگرە.
3- بە هیچ شێوەیەک چەند دەرمانی جیاواز لە یەک کاتدا مەخۆ، چونکە مەترسیی بۆ تەندرووستیت هەیە.
4- سەربەخۆ و بە بێ ڕاوێژکردن بە پزیشک دەرمان مەخۆ. [1]