=KTML_Bold=ئایا دەزانی لە زەیتی ڕووەکی ئاڤاکادۆ بۆ جوانکاری و جوانیی پێست کەڵک وەردەگیرێ؟=KTML_End=
پسپۆڕان و پزیشکان بەو ئەنجامەیە گەیشتوون، زەیتی ئاڤاکادۆ پڕاوپڕە لە ترشە سرووشتییە چەورەکان و مەوادی کانزایی بەسوود.
ئەم تایبەتمەندییانە وایان کردووە، ئەم زەیتە لە مەوادی جوانکاریی پێستدا بەکار بێنن، زەیتی ئاڤاکادۆ دەوڵەمەندە بە هەموو ئەو ڤیتامینانەی پێستی مرۆڤ پێویستی پێیەتی.
ئەم زەیتە جگە لە کاریگەریی لەسەر پێست، بۆ تاڵەکانی قژ و پتەوکردنی نینۆکەکان یەکجار بەسوود و کاریگەرە. [1]