ئەگەر نەخۆشیی ئێسکت هەیە، ئێسکەکانت ئێش و ئازاریان هەیە، یاخود تووشی پووکانەوە بوون، پێویستە کەڵک لەو خۆراکانە وەربگری، کە کانگای دەوڵەمەندی کالسیۆمن.
نۆک یەکێکە لەو خواردنە سادانە، کە بۆ ئێسکەکان زۆر بەسوودە و دەوڵەمەندە بە ڕێژەیەکی زۆر کالسیۆمی خۆراکی.
نۆک بۆ گەشەکردنی ئێسکانی منداڵانیش یەکجار بەسوودە، ئەگەر تووشی نەخۆشیی ئێسکەکان بووی، هەوڵ بدە ڕۆژانە کەڵک لە خواردنی نۆکی کوڵاو وەربگری. [1]