بێگومان هیچ شتێک جێگرەوەی میوەی تازە نییە، ئەو ڤیتامینانەی لە میوەی تازەدا دەست دەکەون، هیچ کات لە میوەی وشککراودا نیین. ئایا دەزانی جیاوازیی میوەی وشککراو بەراورد بە میوەی تازە چییە؟
بە گشتی میوە وشککراوەکان 14%ی ڤیتامینەکانی خۆیان لەدەست دەدەن. هەر میوەیەک هەڵگری ڤیتامینی جۆری Cیە، بە وشککراوی 50%ی ڤیتامینەکانی خۆی لەدەست دەدات.
زۆربەی میوەکان هەڵگری مادەیەکی بەسوودن بەناوی بێتاکارۆن، بەڵام بە وشککراوی سوودەکەیان بۆ 45% دادەبەزێت. [1]