هەندێک کەس بە هۆکار گەلی جۆرواجۆر، حاڵەتی لەرزین لە دەستەکانیان ڕوو دەدات و زۆر جار حاڵەتەکە تەشەنە دەسێنێت و لە حاڵەتی ئاساییەوە بۆ حاڵەتی نائاسایی دەگۆردڕێت.
خۆی لەرزینی دەستەکان تا ڕادەیەک ئاساییە، بەڵام چەندین هۆکار کاریگەرییان هەیە لەسەر تەشەنەسەندنی حاڵەتەکە، هۆکارەکان بریتین لە:
1- دڵەڕاوکێ و ترسی زۆر.
2- ماندوویەتی و ئیشی زۆری ڕۆژانە.
3-زیادەڕۆییکردن لە خواردنەوە کهوولییەکان.
4-زیادەڕۆییکردن لە خواردنەوەی قاوە.
5- چالاکیی زۆری ڕژێنی ملەقورتە. [1]