ناو: بەهجەت
ناوی باوک: عومەر خدر عومەر
ساڵی لەدایکبوون: 1965
ڕۆژی شەهیدبوون: #20-03-1991#
شوێنی لەدایکبوون: #هەولێر#
شوێنی شەهیدبوون: #کەرکووک#
=KTML_Bold=ژیاننامە=KTML_End=
بەهجەت عومەر لە ساڵی 1965 لە پارێزگای هەولێر لە دایکبووە، دانیشتوی شاری هەولێر بووە و دەرچووی قۆناغی ناوەندی بووە، سەرقاڵی کەسابەتی ناو بازاڕی هەولێر بووە ، شەهید بەهجەت خێزاندار بووە و ناوی خێزانی بێری سابیر مەولەویە، خاوەنی دوو کوڕ بووە بە ناوەکانی ڕێباز و ڕێناز.
=KTML_Bold=خەباتنامە=KTML_End=
بەهجەت لە ساڵی 1991 چەکی هەڵگرتووە و بووەتە پێشمەرگە لەلای خەسرۆ کاوانی و هێزەکانی سەربە ناوچەی شەقڵاوە.
لە ڕاپەڕێنە جەماوەریەکەی خەڵکی کوردستان لە ساڵی 1991 بەشداری لە ئازادکردنی شارۆچکەی شەقڵاوە و کۆڕێ و پارێزگای هەولێر و پارێزگای کەرکووکی کردووە.
لە ڕێکەوتی #20-03-1991# لە ئازادکردنی پارێزگای کەرکووک، لە سەربازگەی خالید بەسەختی بریندار بووە و دواتر دەبابەی سەربازانی ڕژێمی #بەعس# بەسەر جەستەکەیدا ڕۆشتووە و شەهید بووە. [1]