لە دێرزەمانەوە تا هەنووکە هەندێک لە گژوگیاکان تایبەتمەندیی خۆراکی و دەرمانیان هەیە و لە هەموو ماڵێکا پێویستە هەبێت تاکوو لەگەڵ درووستبوونی هەر حاڵەتێکی نەخوازراو بە زووترین کات دەرمان و چارەسەری خۆت بکەی.
=KTML_Bold=ئەو ڕووەکانە کە تایبەتمەندیی دەرمانیان هەیە بریتین لە:=KTML_End=
1- نەعنا کە دەرمانی سکئێشە و گەدەیە و سکچوونیش چارەسەر دەکات.
2- پونگ بۆ گورچیلەکان زۆر بەسوودە، سکئێشەی منداڵان دەرمان دەکات، خواردنێکە سرووشتی گەرمە چارەسەری سکچوونیش دەکات.
3- قەرسیل ڕووەکێکی ئارامکەرەوەیە، دژی دڵەکوتەیە و بێخەوییت چارەسەر دەکات.
4- سنجوو، ڕووەکێکی یەکجار بەسوودە هەروەها پێست و دەنکەکەیشی تایبەتمەندیی جیاوازی خۆی هەیە، ئەم ڕووەکە بۆ ئێسکەکان یەکجار باشە و لە پووکانەوە دەیپارێزێت.
5- گژنیژ بەخێرایی ئاستی زەختی زۆری خوێنت دادەبەزێنێت بۆ دڵ باشە هەروەها بۆ دەم و ددانەکانیش بەسوودە.
6- ڕووەکی گەزنە باشترین دەرمانە بۆ خستنی بەردی گورچیلە و میزڵدان، کێشەی کەم خوێنیش چارەسەر دەکات و ئاستی بەرزی شەکری خوێن کەم دەکاتەوە. [1]