تۆ لە بەیار ناچێنرێت
زەوییەک ساڵێک یان دووان زیاتر بەجێهێڵرابێت و نەکێڵرابێت پێی دەوترێت: بەیار، ئەمەش وادەکاتە زەوییەکە ڕەق بێت، تۆ نەچێتە ژێر گڵەوە، هەر دەبێت زەوییەکە بکێڵرێت و ئامادەسازی بۆ بکرێت ئینجا تۆ دەکرێت، ئەوە بووە بە ئیدیۆم ئەگەر ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی کارێک نەکرابێت بە زانیارییەوە وتراوە: تۆ لە بەیار ناچێنرێت.[1]