قەل بە قەل دەڵێ نوکت بە گووه
وتراوە: قەل بەقەل دەڵێت ڕووت ڕەشە، باڵندەی قەڵیش هاوشێوەی مریشک لەسەر شتی پیس و گەنیوو و پۆخڵ دەنیشێتەوە و ئەگەر گوشی دەست کەوێت دەنوکی لێ دەدات و لێی دەخوات، ئەوە بووە بە ئیدیۆم ئەگەر کەسێک لۆمە و سەرزەنشتی کەسێک بکات لەسەر کارێک یان ئەدگار و خاسیەت و خووڕەوشیک خۆشی هەمان خاسیەت و سیفاتی هەبێت ئەوا بەتەوسەوە وەڵام دەدرێتەوە و دەوترێت: قەل بەقەل دەڵێ نوکت بە گووە.[1]