کۆرە ماری حەوت گەڕه
گەڕ: گزی و فێڵ وتەشقەڵە وتراوە: گەڕی پێگرتم، گەڕ: خول و جار و پێچ و لول خواردن، حەوت گەڕ تەمەن و سووڕی ژیانی مارێکی ژەهراوی پیس و کوورتیلەی ئەستوورە، ئەگەر حەوت ساڵگەڕی هەبێت ژارەکەی زۆر کوشندە دەبێت، ئەوە بووە بە ئیدیۆم بە کەسێکی مەترسیداری زیانبەخشی دونیادیدە دەوترێت: کۆرەماری حەوت گەڕە.[1]