پسپۆڕان و پزیشکانی زانکۆی کامبێردجی بەریتانیا، دوای توێژینەوە لەسەر ئەو کەسانەی کە لەش و لاریان ڕێکە و تووشی قەڵەوی نابن، بۆیان دەرکەوت، ئەو کەسانە ڕۆژانە کەڵک لە خواردنی شۆکۆلاتەی تاڵ وەردەگرن.
پسپۆڕان جەخت دەکەنەوە کە شۆکۆلاتەی تاڵ هەڵگری ئەو مولکولانەیە، کە هاوشێوەی فڵانۆلەکانە، فڵانۆلەکان ئەرکی باش و جدییان هەیە لە کەمکردنەوەی کێشی جەستە.
هەروەها پزیشکان ئاماژەیان بەوەداوە، بۆ ئەوە هەمیشە لەش و لارێکی ڕێکتان هەبێ، پێویستە ڕۆژانە کەڵک لە خواردنی شۆکۆلاتەی تاڵ وەربگرن. [1]