پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
چێنەر عەبدولقادر
11-07-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ڕێکخستنی دەستپێشخەری یاسادانان لە هەرێمی کوردستان
11-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری ڕێگرتن لەهاندانی توندوتیژی لەدەزگاکانی میدیای کوردیدا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری نووسین بۆ میدیا و سۆشیال میدیا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە بەشداریپێکردنی کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکان لە ناساندنی یاسا و بڕیارەکاندا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
بەرەی نیشتمانیی یەکگرتوو زەروورەتەکەی، سروشتەکەی، ئامانج و پێداویستی یەکانی
10-07-2024
هەژار کامەلا
پەرتووکخانە
زنجیرەی هەبوو، نەبوو زمانی ئاژەڵان 2
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
زنجیرەی هەبوو، نەبوو نرخی ئازادی 1
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پەری ددان
10-07-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 522,496
وێنە 105,726
پەرتووک PDF 19,694
فایلی پەیوەندیدار 98,581
ڤیدیۆ 1,419
ژیاننامە
محەمەد عەلی عەونی
ژیاننامە
عەلی قازی محەمەد - کوڕی ڕەش
ژیاننامە
کەژاڵ ئیبراهیم خدر
ژیاننامە
دکتۆر محەمەد موکری
ژیاننامە
کەیهان ئەنوەر عەلی
ڤلادمێر پۆتن دۆستی ڕۆژی ڕەشی ئاردۆگان!
زانیارییەکانی کوردیپێدیا لە هەموو کات و شوێنێکەوەیە و بۆ هەموو کات و شوێنێکیشە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڤلادمێر پۆتن دۆستی ڕۆژی ڕەشی ئاردۆگان!

ڤلادمێر پۆتن دۆستی ڕۆژی ڕەشی ئاردۆگان!
ناونیشان: ڤلادمێر پۆتن دۆستی ڕۆژی ڕەشی ئاردۆگان!
نووسەر: #ڕێبین ئەحمەد ڕەشید#
ڕۆژی دەرچوون: #12-04-2023#
هەفتەی پێشو دیمانەیەکی ڕۆژنامەنووس جانسو چاملیبێڵ لەگەڵ ئەحمەد داودئۆغڵو بڵاوکرایەوە کە پێشتر سەرۆکوەزیرانی تورکیا و لە ئێستادا سەرۆکی پارتی داهاتووە کە نەیاری سەرسەختی ئاردۆگانە. لەو دیمانەیەدا داودئۆغڵو ڕستەیەکی مەترسیداری درکاندبوو و گوتبووی: ئێمە وازمان لە ئاکپارتی نەهێنا، بەڵکوو تەسفییە کراین و دەرکراین لەو حیزبە، دواتر شوێنەکانمان بە ئاوراسیاییەکان پڕکرایەوە.
ئەم ڕستەیە هەرکەسێکی دیکە بیکات پێدەچێت زۆر بایەخی سیاسی نەبێت، بەڵام کاتێک پڕۆفیسۆرێکی زانستە سیاسییەکان دەیکات کە پێشتر پۆستەکانی سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتەی بەڕێوەبردووە ناکرێت نەبێتە جێگای تێڕامانی قووڵ.
=KTML_Bold=ئاوراسیاییەکان کێن؟=KTML_End=
ئاوراسیا تێرمێکی سیاسی کۆتاییەکانی سەدەی هەژدەی جووڵانەوە ئایدۆلۆژییەکانی نێو ڕووسیایە، لە ڕووە جیۆپۆلۆتیکیەکەیەوە بە مانای ئەوە دێت کە ڕووسیا و ڕووسەکان نە سەر بە بڵۆکبەندی ئەوروپان نە سەر بە بڵۆکبەندی ئاسیان، بەڵکوو لەنێوان ئەوروپا و ئاسیادا ئەوان لەوە گەورەترن ببنە پاشکۆی ئەو دوو کیشوەرە. ئاوراسیا بەمانای سەرزەمینی ڕووسەکان یان دونیای ڕووسەکان دێت. ڕوانینی ئاوراسیاییەکان بۆ داهاتوو لەڕووی ئەدەبییەوە ڕۆمانتیکی و لەڕووی سیاسیشەوە یۆتۆپی و لە ڕووە دینییەکەشەوە پێیان وایە دەبێت هەموو کڵێساکانی جیهان بچنەوە ژێر ڕکیفی کڵێسای ئۆرتۆدۆکسی و لەو باوەڕەدان کە ئەوروپا و ڕۆمانەکان کڵێسای کاتۆلیکییان لەپێناو بەرژەوەندییەکانی خۆیان درووستکردووە و کڵێسای کاتۆلیکیش بە چوونە بەرەی ڕۆمانەکانەوە خیانەتیان کردووە.
هەرچی لەڕووی حوکمڕانیشەوە هەیە ئەمان پێیان وایە حوکمڕانی ئایدیۆکراسی واتە هێزی ئایدۆلۆژی بۆ حکومڕانی باشترین جۆری حوکمڕانییە. درووستبوونی یەکێتی سۆڤێتی جاران بەرهەمێکی کرچوکاڵ و ناکامڵی ئەم ئایدیالیزمەی ئاوراسیاییەکان بوو کە گونجاوی تەواوی لەگەڵ ئایدیۆلۆژی مارکسیزمدا هەبوو بەڵام بە بێ ڕوانینی دینی. ئاوراسیاییەکان وەک ناسیۆنالیزم باوەڕیان بە قەومییەتێکی دیاریکراو نییە، بەڵام باوەڕیان بە نەخشەی ڕووسیای مەزن هەیە کە یەکێتی سۆڤێتی جاران و هەریەکە لە وڵاتەکانی تورکیا و ئێران و مەنگۆلیا و بەشێک لە ئەفغانستان و باکووری سووریا و موسڵ لەخۆی دەگرێت.
=KTML_Bold=تورکیا و ئاوراسیاییەکان!=KTML_End=
لە کۆتایی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا ئاوراسیاییەکان بەتوندی و بە شێوەیەکی ئاشکرا جموجوڵە سیاسی و ئایدۆلۆژییەکانی خۆیان لە تورکیادا دەستپێکرد، بەڵام ڕیشە نهێنییەکانی ئاوراسیاییەکان بۆ سەرەتای شەستەکانی سەدەی ڕابردوو دەگەڕێتەوە. دیارترین سەرکردەیان لە قۆناغی هەشتاکان تا ئێستا کەسایەتییەکی هەم ڕەگەزپەرەست و هەمیش چەپی وەک دۆغو پەرینچەکە. ئەم تێکەڵە مەحاڵە لە چەپ و ڕەگەزپەرەستی لە تورکیادا پێیان دەڵێن ئۆڵوساڵجی Ulusalcı. پەرینچەک بە یەکێک لە قوتابییە دێرینەکانی ئالیکسەندەر دوگینی ڕاوێژکاری پوتن و ئەندازیاری هەڵگیرساندنی شەڕی ڕووسیا/ئۆکرانیا دادەندرێت، لە شەستەکاندا کۆرسی تایبەتی لە دوگین وەرگرتووە سەبارەت بە ئایدۆلۆژیای ئاوراسیایی.
ئاوراسیاییەکان پێشتر لەژێر چەندین ڕێکخراوی نهێنی و بەهێزدا کاریان کردبوو کە بەهێزترین و دیارترینیان ڕێکخراوی ئەرگەنەکۆن دەوڵەتی قوڵە. لە هەشتاکان و نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوودا دەستیان لە چەندین کودەتا و کوشتنی دەیان کەسایەتی ئازادیخواز و دیموکراسیخواز لەو وڵاتەدا هەبووە کە بە فایلی مەجهول لەو وڵاتەدا دەناسرێن. گرنگترین شتێک کە ئاوراسیاییەکان و بەدیاریکراویش ئەرگەنەکۆن دژی دەوەستنەوە نزیکبوونەوەی تورکیایە لە بڵۆکی ئامریکا-ئەوروپا و بۆ ئەم مەبەستەش ئەوەی لە دەستیان بێت درێخی ناکەن لە ئەنجامدانی بۆ دوورخستنەوەی تورکیا لە ئەوروپا.
=KTML_Bold=بزووتنەوەکەی گولەن و ئەرگەنەکۆن!=KTML_End=
بەهۆکاری کۆنترۆڵکردنی ساحەکانی دادوەری و ئەمنی و پۆلیس لەلایەن بزووتنەوەکەی گولەنەوە و هەبوونی حەز و مەیلی کرانەوە بەڕووی ئەوروپادا لەلایەن ئەم ئەم بزووتنەوەیە ناکۆکی قووڵ لەنێوان بزووتنەوەکەی گولەن و ئەرگەنەکۆن لەسەرەتاکانی حوکمی ئاردۆگاندا تا ڕادەی پێکدادان ڕوویان دەدا. لە 25 تەمووزی 2008 دادوەرێکی پڕۆ گولەن بەناوی دادوەر زەکەریا ئۆز توانی داوایەکی یاسایی دژی ئاوراسیاچییەکانی نێو ئەرگەنەکۆن ئامادە بکات و ئاردۆگان قایل بکات کە 85 کەسایەتی گەورە و کلیلییان لێدەستگیر بکات و دادگاییان بکات. هەماهەنگی پۆلیس و دادگا لەلایەک و حکومەتەکەی ئاردۆگان لەلایەکی دیکەوە ئەم کارە قوورس ونەکردەیەی زۆر ئاسان کرد و دەستکرابە تەسفییەی ئەرگەنەکۆن. لەنێویاندا دۆغوپەرینچەک و سوپاسالاری پێشووتری تورکیا ئیلکەر باشبوغ و جەنەراڵ محەمەد شەنەر ئەرەیگور و ڤەلی کوچوک و چەندین جەنەراڵ و کەسایەتی دیکەی نێو ساحەی بیرۆکراسی هەبوون. بەشی زۆریان حوکمی زیندانی هەمیشەیی وقوورسیان خوارد. ئەو زیانەی کە گولەن لە دەوڵەتی قوڵ و ئاوراسیاچییەکانی تورکیای دا بێ پێشینەبوو، ئازاری دان و برینداری کردن بەڵام نەیکوشتن. لە دوای تێکچوونی نێوان بزووتنەوەی خزمەتی گولەن و ئاردۆگان لە ڕووداوەکانی 17_25 ی تشرینی دووەم و بڵاوکردنەوەی کاسێتە دەنگییەکانی ئاردۆگان و بیلالی کوڕی سەبارەت بە دۆسییەی گەندەڵییەکانی خێزانەکەی، ئاردۆگان بۆ ڕزگار کردنی خۆی و ماڵباتەکەی لەو سکانداڵەی کە پۆلیس و گولەنییەکان ئاشکرایان کردبوو تاکتیکی مامەڵەی کرد و پاڵی بە دوژمنە سەرسەختەکەی گولەنییەکان واتە ئەرگەنەکۆن و ئاوراسیاییەکانەوە دایەوە و هاوپەیمانی لەگەڵ بەستن. لە دوای کودەتاکەی 16 تەمووزی 2016 وە هەموو ئەوەی لە زیندانی سیلیڤری بەتۆمەتی ئەرگەنەکۆن بوون دەستگیر کرابوون ئازادی کردن و دەستی ئاوەڵاکردن تا تۆڵەی چەندین ساڵەی خۆیان لە گولەن بزووتنەوەکەی بکەنەوە. ئەوانیش درێخییان نەکرد و لە چەند هەفتەیەکی کەمدا گولەن و بزووتنەوەی گولەنیان لە تورکیادا سفر کردەوە و تاروماریان کردن. هەر ئەوان نا هاوپەیمانێتی نێوان ئاردۆگان و ئەرگەنەکۆن وبەتایبەتیش دۆغوپەرینچەک بە دانپێدانانی خودی پەرینچەک بوو بەهۆی تەسفییەی هەموو ئەو سەرکردانەی ڕۆژێک لەڕۆژان دژی ئەرگەنەکۆن بوون لە ئاکپارتیدا بۆیە قسەکەی داودئۆغڵو تەواو ڕاستبوو ئەوان بە دەستی ئاوراسیاییەکان تەسفییە کران.
=KTML_Bold=پوتن وئاردۆگان=KTML_End=
ئەمڕۆ پوتن لەژێر هەژموونی تیۆریا سیاسییەکانی پان ئاوراسیاییەکی وەک ئالیکسەندەر دۆگیندا بڕیاری شەڕ وئاشتی دەدات. دۆگین لەڕووی سیاسییەوە پێی وایە ئاوراسیا زوڵمی مێژوویی لێکراوە بۆیە دەبێت شوێن ئەو زوڵمە بکەون و مافی خۆیان وەرگرنەوە. جارێکی دیکە دەبێت ئاوراسیا لەسەر نەخشە درووست بکرێتەوە و لە ڕووە دینییەکەشەوە بۆڕاستکردنەوەی خیانەتەکەی کڵێسای کاتۆلیکی پێی وایە کڵێسای ئۆرتۆدۆکسی دەبێت ببێتە چەتری هەموو کڵێساکانی دونیای کریستیانییەت. دوگین نەک هەر باوەڕی بە لیبراڵیزم و بەها مۆدێرنەکان نییە، بەڵکوو پێی وایە ئەوەشی سوڵحی لەگەڵدا دەکات دەبێت وەک دوژمن تەماشا بکرێت. ئەم پیاوە دەقیق وەک سەینت ئۆگەستین بیر دەکاتەوە پێی وایە دەبێت هەموو شتێکمان لە ڕێگای دینەوە دەستکەوێت کۆی ژیان بە دین تەفسیر بکەین.
لەپاش خستنەخوارەوەی سیخۆ ڕووسیەکەوە لە ئاسمانی سووریادا لەلایەن تورکیاوە نێوانی ئاردۆگان وپۆتن زۆر تێکدەچێت، ئەم تێکچوونە بە جۆرێکە کە تەنانەت ڕێگا نادرێت سەوزە و تەماتەی تورکیا بچێتە نێو ڕووسیا وە دەیان هەزار تۆن لە تەڕەباری تورەکەکان لە سنوورەکانی جۆرجیا و ڕووسیادا تێکدەچن. باری ئاردۆگان ئەوەندەی دیکە گران دەبێت. پاش چەند هەفتەیەک دۆغو پەرینچەک لەڕێگا ئالیکساندەر دۆگینەوە پردی پەیوەندی نێوان ئاردۆگان وپوتن درووستدەکاتەوە. ئاردۆگان ناچار دەبێت داوای لێبوردن لە قەیسەرەکەی کرملن بکات و بەرپرسیارییەتی خستنە خوارەوەی فڕۆکە سیخۆییەکەش بخاتە ئەستۆی سەرۆکوەزیران ئەحمەد داودئۆغڵو. بەم شێوەیە و لە دوای ئەم خۆبەری کردنە ئەحمەد داود ئۆغڵو لە پۆستەکەی وەک سەرۆک وەزیران و لە حیزبیش دەردەکرێت و بن عەلی یڵدرم دەکرێتە سەرۆکوەزیران. دەشێت ئەم دوورخستنەوەیەی داودئۆغڵو ڕێککەوتنی پێشوەختی نێوان ئاوراسیاییەکان و ئاردۆگان بووبێت وەک نرخی ئاشتکردنەوەی ئاردۆگان لەگەڵ پوتن. هەر ئەم نزیکبوونەوەیە وایکرد تورکیا بەتەواوەتی لە ئەوروپا دوور بکەوێتەوەوە و بچێتە هاوپەیمانییەتییەکی نوێ لەگەڵ ئاوراسیاییەکان و گوێ بە فشارەکانی ئەوروپاو ئەمریکاش نەدات تەنانەت لە شتێکی گرنگی وەک کڕینی سیستمی مووشەکیی S400 یشدا، کە کڕینی ئەم سیستمە بۆ دووەم گەورەترین هێزی ناتۆ وەک کوفری سیاسی و سەربازی چاوی لێدەکێت.
=KTML_Bold=دیکتاتۆرەکان بۆ ڕزگارکردنی ئاردۆگان یەکیان گرتووە!=KTML_End=
هەفتەی پێشوو ڕۆژنامەی زە ئیندپێندنتی بەریتانی مانشێتیێکی بە ناونیشانی ئۆتۆکراتەکان بۆ ڕزگارکردنی ئاردۆگان یەکیان گرتووە بڵاو کردەوە. ناونیشانەکەی زە ئیندپێندنت دەقیق وەسفی ئەو دۆخە دەکات کە ئەمڕۆ ئاردۆگانی تێکەوتووە. ڕۆژانێک ئاردۆگان ئیماراتی بە سپۆنسەری کودەتا و بن سەلمانی سعودیەشی بە بێ شەرەف و خەنجەری خوێناوی وەسف دەکرد و پێی دەوت ئەو جەمال خاشوقچی پارچەپارچە کردووە، بەڵام بۆ ڕزگاربوون لە تەنگەژە ناوخۆییەی تێیکەوتووە ئەمڕۆ وەک دوو هێزی یارمەتیدەر هاواری بۆ بردوون تا لە مەسەلە ئابوورییەکانی وڵاتدا یارمەتیی بدەن و بە پارەی کاشی ئەوان دەیەوێت ئەو هەڵاوسانە بێ پێشینەیەی کە ڕووی لەو وڵاتە کردووە و بڕەستی لە گەلانی تورکیا بڕیوە وەک ئازارشکێنێک کەمتر بکاتەوە. بە تەنیا ئیمارات و سعودیە نا، بەڵکوو دەست بۆ بەشار ئەسەد و عەبدولفەتاح سیسیش درێژ دەکات کە تەنیا چەند ساڵێکی کەم بەر لەئێستا بە ئاشکرا بە قاتڵ و جانی و تیرۆرست بانگی دەکردن. بەڵام گرنگترین ئەو ئۆتۆکراتەی ئاردۆگان ئەمڕۆ لەسەر حیسابی دوورکەوتنەوە لە ئەوروپا هانای بۆ بردووە ڤلادێمر پوتنە. لە 28 ی مارتدا لوتکەی دیموکراسی بە ئامادەبوونی 120 وڵات لە برۆکسل ئەنجامدرا بەڵام لەنێو ئەو وڵاتانەدا تورکیا بانگهێشت نەکرابوو. ئەمە لە کاتێکدایە هەریەکە لە وڵاتەکانی زیمبابۆی و هندۆراس و تەنزانیا وەک وڵاتانی پرۆ دیموکرات بانگهێشتی دیدارەکە کرابوون، لە ساڵی 2021 یش لە دیدای یەکەمی وڵاتانی پرۆدیموکراسیدا دیسانەوە تورکیا هەر بانگنەکرا!. ئەم بایکۆت و دوورخستنەوەیەی تورکیا لە کۆنگرەیەکی وەها گرنگ کە ڕۆژانێک کاندیدێکی زۆر نزیک بوو بۆ بوون بە ئەندامێتی یەکێتی ئەوروپا دەرخەری ئەو ڕاستییەیە کە ئیدی تورکیا وەک ئەندامێکی بلۆکی ئاوراسیایی تەماشا دەکرێت و حیساباتی لەگەڵ ئەوروپادا کۆتایی هاتووە.
لە 22ی مارتدا کەناڵی دۆیچە ڤێلەی ئاڵمانی پرسیارێک ئاڕاستە حکومەتی ئەو وڵاتە دەکات سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی تورکیا و بۆچوونی حکومەت لەوبارەیەوە دەپرسێت، لەوەڵامدا حکومەتی ئاڵمانیا بە دوور و نەکردەی دەزانێت لە تورکیای ئاردۆگاندا هەڵبژاردنێکی ئازاد نەزیﮪ و بێ خروقات ئەنجام بدرێت. ئەم وەڵامەی حکومەتی ئەڵمانیاکە بە دڵی ئابووری ئەوروپا دەناسرێت شۆکهێنەرە سەبارەت بە وڵاتێک کە خودی ئەڵمانیا ڕۆژانێک پشتگیری کردووە بچێتە نێو یەکێتییەکەوە.
نزیکبوونەوەکانی ئاردۆگان لە پوتن کارێکی کردووە وڵاتانی ئەوروپایی چیدی خۆیان لە داوەکانی ئەم سیاسییە ڕاڕایە نەدەن و وەک قۆناغی ڕاگوزەر تەماشای سیاسەتی نەک؟هەر حکومەت بەڵکوو دەوڵەتەکەش بکەن و نەتوانن دانووستانی ستراتیژی لەتەکدا ئەنجام بدەن.
ڤلادمێر پوتن توانیوێتی بە باشی ترپەی لێدانی دڵی ئاردۆگان و نیازەکانی بخوێنێتەوە، کە فڕۆکە ڕووسییەکە خرایە خوارەوە ئاردۆگان وتی خۆم فەرمانم بە خستنە خوارەوەی کردووە، کە ئابڵۆقە درا بە تەشەبووسی ئاوراسیاییە ناوخۆییەکانی وڵات و ئەندازیاریی خودی پەرینچەک پوتن ڕازی کرا بە دیداری ئاردۆگان تا داوای لێبوردن بکات ئۆباڵی خستنە خوارەوەی فڕۆکەکە بخاتە سەرشانی داودئۆغڵوی سەرۆک وەزیران. لە ئێستاشدا مانەوەی مرۆڤێکی ئۆتۆکرات و زەبوون و دەستەمۆی وەک ئاردۆگان لەبەرژەوەندی ڤلادمێر پوتنە، بەتایبەتی لە کاتێکدا کە وڵاتانی ئەوروپایی و ئەمریکا لە مەسەلەی ئۆکرانیادا بەتوندی و بە هەموو هێزێکی سەربازی و سیاسی و ئابووری خۆیانەوە دژی پۆتن شەڕی بەوەکالەت دەکەن، پشتگیری کردن لە ئاردۆگان و نەکردنەوەی بەرەیەکی لانی کەم دژ لە خۆی لە بەرژەوەندی پوتن ودۆخی ئێستای ڕووسیاشدایە.
بۆ ئەوەی دۆڕانی ئاردۆگان لە هەڵبژاردندا نەبینین دەبێ دەست بە چاوەکانمانەوە بگرین و خۆمان کوێر بکەین، دەنا هیچ گارانتییەک نییە ئاردۆگان لەم هەڵبژاردنەدا بیباتەوە.
بە گوێرەی ڕاپرسییە باوەڕپێکراوە یەک لە دوای یەکەکانی ئەو وڵاتە بەدڵنیایی ئاردۆگان بە جیاوازی زۆریش دەدۆڕێت، بەڵام مەحاڵە ئەم دۆڕانە قەبوڵ بکات. چاودێرانی سیاسی و نێودەوڵەتی پێیان وایە پلانی یەکەمی ئاردۆگان گزیکاری و دزینی هەڵبژاردنەکەیە، لەم کارەشدا دۆستی ڕۆژی ڕەش تەنیاوتەنیا پوتنە و ئەندازیاری درووستکردنی ئەم دۆستایەتییە گرنگەش لەپاش ئەو هەموو ڕووداوە خراپەی کە لەنێوان ئەو دوو وڵاتەدا ڕوویداوە ئاوراسیاییەکانی تورکیا و خودی دۆغو پەرینچەکن بە پلەی ئیمتیاز. بەڵێ گەر پوتن توانیبێتی دەستوەردان لە هەڵبژاردنی ئامریکا و دەرچوواندنی تڕەمپدا بکات و ئەمڕۆ تڕەمپ لەسەر ئەم باسە لێپرسینەوەی لەگەڵدا بکرێت، چۆنە ناتوانێت یاری بەهەڵبژاردنی وڵاتێکی لاوازتر لە ئامریکا و گرنگتر بۆ دۆخی ئێستای وڵاتەکەی خۆی بکات؟
لەئێستادا هۆکارە ناوخۆییەکانی وڵات لە هەڵاوسانی ئابووری، گرانی، شکانی لیرەی تورکی، سەد ملیارد دۆلار زەرەر و زیانی بومەلەرزەکەی باشووری ئەو وڵاتە و گیانەدەستدانی دەیان هەزار کەس لە تەنیا چەند خولەکێکدا، دابەشبوونی کۆمەڵایەتی لەو وڵاتەدا هیچیان لەبەرژەوەندی ئاردۆگان وماڵباتەکەی نین، ئەوەی بتوانێت لەم هەڵبژاردنەدا دەستبارێکی نەکەوتنی ئەم بارە قوورسەی ئاردۆگان بێت تەنیاوتەنیا دزین و تەزویرکردنی هەڵبژاردنە، دیارە ئەم تەزویرکردنەش بەبێ هاوکاری وڵاتێکی وەک ڕووسیا و خودی پوتن بۆ ئاردۆگان شتێکی هێندەی مەحاڵ نەکردەیە. [1]
ئەم بابەتە 41 جار بینراوە
هاشتاگ
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 12-04-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: سلێمانی
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 30-06-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 30-06-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 07-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 41 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
ئاواز عەبدولقەهار عوسمان
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی ئازادی لە کەرکووک ساڵی 1999
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
وێنە و پێناس
چوار لە پیاوماقوڵانی شارەدێی سیدەکان ساڵی 1981
ژیاننامە
ئەیوب محەمەدی
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە پیاوانی کۆمەڵگای پیرزین ساڵی 1979
پەرتووکخانە
ڕێبەری ڕێگرتن لەهاندانی توندوتیژی لەدەزگاکانی میدیای کوردیدا
ژیاننامە
ئەرکان باڵواسە
پەرتووکخانە
ڕێکخستنی دەستپێشخەری یاسادانان لە هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
هێمن هەورامی پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی نوێی تورکیا کرد
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
ژیاننامە
بەختیار ئەحمەدی 3
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
وێنە و پێناس
گەشتی بەهارەی کۆمەڵێک لە مامۆستایانی شارەدێی دارەتوو لە بەردەڕەش ساڵی 1993
کورتەباس
مەسعود بارزانی لە بەغدا پێشوازی لە پارێزگاری بەسڕا دەکات
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە بەشداریپێکردنی کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکان لە ناساندنی یاسا و بڕیارەکاندا
ژیاننامە
خەدیجە ئەسکەندەر حەیدەر
ژیاننامە
ڕزگار حاجی حەمە
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی باشقاڵ ئاغای ئاکرێ ساڵی 1996
ژیاننامە
چێنەر عەبدولقادر
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
مەسعود بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانێتیی دەوڵەتی یاسا دەکات
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ڕێبەری نووسین بۆ میدیا و سۆشیال میدیا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان
کورتەباس
مەسعود بارزانی لەگەڵ سەرۆکی حزبی تەقەدوم کۆبوویەوە
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
کورتەباس
خەمۆکی نەمانی توانای خەونبینینە

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
محەمەد عەلی عەونی
18-11-2008
هاوڕێ باخەوان
محەمەد عەلی عەونی
ژیاننامە
عەلی قازی محەمەد - کوڕی ڕەش
03-11-2009
هاوڕێ باخەوان
عەلی قازی محەمەد - کوڕی ڕەش
ژیاننامە
کەژاڵ ئیبراهیم خدر
09-01-2010
هاوڕێ باخەوان
کەژاڵ ئیبراهیم خدر
ژیاننامە
دکتۆر محەمەد موکری
30-01-2012
ڕێناس نەورۆزی
دکتۆر محەمەد موکری
ژیاننامە
کەیهان ئەنوەر عەلی
11-07-2017
سەریاس ئەحمەد
کەیهان ئەنوەر عەلی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
چێنەر عەبدولقادر
11-07-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ڕێکخستنی دەستپێشخەری یاسادانان لە هەرێمی کوردستان
11-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری ڕێگرتن لەهاندانی توندوتیژی لەدەزگاکانی میدیای کوردیدا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری نووسین بۆ میدیا و سۆشیال میدیا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە بەشداریپێکردنی کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکان لە ناساندنی یاسا و بڕیارەکاندا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
بەرەی نیشتمانیی یەکگرتوو زەروورەتەکەی، سروشتەکەی، ئامانج و پێداویستی یەکانی
10-07-2024
هەژار کامەلا
پەرتووکخانە
زنجیرەی هەبوو، نەبوو زمانی ئاژەڵان 2
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
زنجیرەی هەبوو، نەبوو نرخی ئازادی 1
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پەری ددان
10-07-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 522,496
وێنە 105,726
پەرتووک PDF 19,694
فایلی پەیوەندیدار 98,581
ڤیدیۆ 1,419
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
ئاواز عەبدولقەهار عوسمان
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی ئازادی لە کەرکووک ساڵی 1999
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
وێنە و پێناس
چوار لە پیاوماقوڵانی شارەدێی سیدەکان ساڵی 1981
ژیاننامە
ئەیوب محەمەدی
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە پیاوانی کۆمەڵگای پیرزین ساڵی 1979
پەرتووکخانە
ڕێبەری ڕێگرتن لەهاندانی توندوتیژی لەدەزگاکانی میدیای کوردیدا
ژیاننامە
ئەرکان باڵواسە
پەرتووکخانە
ڕێکخستنی دەستپێشخەری یاسادانان لە هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
هێمن هەورامی پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی نوێی تورکیا کرد
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
ژیاننامە
بەختیار ئەحمەدی 3
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
وێنە و پێناس
گەشتی بەهارەی کۆمەڵێک لە مامۆستایانی شارەدێی دارەتوو لە بەردەڕەش ساڵی 1993
کورتەباس
مەسعود بارزانی لە بەغدا پێشوازی لە پارێزگاری بەسڕا دەکات
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە بەشداریپێکردنی کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکان لە ناساندنی یاسا و بڕیارەکاندا
ژیاننامە
خەدیجە ئەسکەندەر حەیدەر
ژیاننامە
ڕزگار حاجی حەمە
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی باشقاڵ ئاغای ئاکرێ ساڵی 1996
ژیاننامە
چێنەر عەبدولقادر
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
مەسعود بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانێتیی دەوڵەتی یاسا دەکات
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ڕێبەری نووسین بۆ میدیا و سۆشیال میدیا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان
کورتەباس
مەسعود بارزانی لەگەڵ سەرۆکی حزبی تەقەدوم کۆبوویەوە
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
کورتەباس
خەمۆکی نەمانی توانای خەونبینینە
فۆڵدەرەکان
وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - ڕۆژهەڵاتی کوردستان کلتوور - مەتەڵ - شار و شارۆچکەکان - قەڵادزێ (پشدەر) کلتوور - مەتەڵ - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان وێنە و پێناس - پارت / لایەن - یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وێنە و پێناس - دەیە - 80کان (80-89) وێنە و پێناس - سەدە - سەدەی 20 (1900-1999) وێنە و پێناس - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان وێنە و پێناس - شار و شارۆچکەکان - چەمچەماڵ کۆمەڵکوژی - تەرمەکەی دۆزراوەتەوە؟ - نەخێر (تا کاتی تۆمارکردن - چاککردنی ئەم بابەتە) کۆمەڵکوژی - جۆری کەس - ئەنفالکراو

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.312 چرکە!