سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین د.کامەران محەمەد یونس پێشوازی کرد لەشاندی #یانەی شەتڕەنجی خانزاد# بۆ مەبەستی دەست خۆشی و بەخشینی خەڵاتی ڕێزلێنان لە یاریزان #سارا مەسعود# شاندەکە پێک هاتبوون لە سەرۆکی یانە د.دڵزار حەمە ساڵح و د.فرهاد عەلی ئەندامی کارگێڕی یانەی خانزاد وەهەروەها بەڕێز مەسعود عەبدوڵڵا باوکی یاریزان سارا مەسعود بە بۆنەی ئەو ئاست و ئەنجامە گەورەی لە وڵاتی هندستان لە ئۆڵمپیادی جیهان توانی بەدەستی بێنێت کەڕیزبەندی هەشتاو حەفتەمین لەکۆی هەزار یاریزانی جیهانی بەدەست هێنا.[1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 1,979 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!