ئاشی بەدرۆیان بە فوو دەگەڕێ.
ئاش: ئاشی ئاو یان ئاشی ئاوگەڕ فەرهەنگی خاڵ، (ئاش: ئامێرێکی کەلەپووری کوردییە، بۆ هاڕینی دانەوێلە بەکاردێ) پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە کەسی درۆزن، بە درۆ کاری لە هیچ جێگەیەک ڕاناوەستێت، بەڵام لە ڕاستیدا وانییە، لە هیچ جێگەیەک کاری ناڕوات. [1]