ئاو چەند زۆرە، ئاش چەند خۆشە.
ئاش: مەبەست لە ئاشی ئاوگەڕە، (ئاش: ئامێرێکی کەلەپووری کوردییە، بۆ هاڕینی دانەوێلە بەکاردێت) ، لە کوردەواردا ئاش بە ئاو دەگەڕێت، هەتا بڕی ئاوەکەی زیاتربێت، ئاشەکە خێراتر و باشتر دەگەڕێت، بەرهەمی زیاتر دەبێت، پەندەکە واتە: هەر کارێک پێداویستی تەواوی هەبێت، درووستتر ئەنجامدەدرێت.[1]