ئەگەر مرۆڤ پڵنگ بکوژێت، دەڵێن: ئازایەتییە، گەر مرۆڤ بکوژێت: دەڵێن: دوژمنایەتییە.
پڵنگ ئاژەڵێکی کێوی دڕندەیە، گەر مرۆڤێک بیکوژێت، نەک سزا وەرناگرێت، بەڵکوو بەهۆیەوە دەبێتە پاڵەوان، بەڵام مرۆڤێک مرۆڤێک بکوژێت، لەلایەکەوە دوژمنایەتی بۆ پەیدادەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت سزابدرێت، پەندەکە واتە: هەندێک کار دەتکاتە پاڵەوان، هەندێک کاریش دەتکاتە کونەوە. [1]