ئەو کونە بەچ پنج ناکرێ.
پنج: گیراوەیەکە لە قسڵ و لۆکە و ماست درووستدەکرێت، بۆ پینەکردنی کون و درزی گۆزە و دیزەی شکاو بەکاردێت (فەرهەنگی خاڵ) واتە: لە کۆندا گۆزەیەک کونی تێببوایە، پەڕوپنجیان دەکرد، واتە پینەیان دەکرد، پەندەکە مەبەستی لە لەکەیەکی گەورەیە کە تووشی یەکێک ببێت، بەهیچ پینە نەکرێت.[1]