هەر کەس قەرزار بێت، لە بازاڕ خێرا ڕێ دەکات.
قەرزار: بە کەسێک دەوترێت کە بڕێک دراو یان کاڵا و شمەکی لە کەسێک وەرگرتبێت، لە کاتێکی تردا بیداتەوە. ئەو کەسانەی کە قەرز وەردەگرن، پابەند نابن لە کاتی خۆیدا بیدەنەوە، هەمیشە ڕووزەردی لای خاوەنەکەی دەبن، بۆیە لە ڕێگە و بان خێرا دەڕۆن، نەبا خاوەن قەرز بیانبینێت. [1]