ئەگەر جوولەکە بە ئاگربووایە، دەبوو شەممە نەگرێ.
جوولەکە: مەبەست لە کەسی ئیماندارە بە ئایینی مووسا، لە کوردستان تا ساڵانی کۆتایی چلەکانی سەدەی بیست بوونیان هەبوو، دواتر گەڕانەوە بۆ وڵاتی خۆیان، لەلای جوولەکە نەریت وایە کە ڕۆژی شەممە هیچ ماڵێک نابێت ئاگر بکاتەوە و چیشت لێبنێت، بەڵام ئارەزووی چیشتیان دەکرد، پەندەکە واتە: ئەگەر لە مردن دەترسیت، مەچۆ بۆ جەنگ. [1]