ئەوەی دڕک بچێنێ، نابێت بەپێخاوسی بگەڕێ.
پێخاوس: پێپەتی بۆ کەسێک بەکاردێت کە پێڵاوی لە پێیدانەبێت، پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە ئەو کەسەی لە دژی خەڵک بجووڵێتەوە و خراپە بکات و زیان بگەیەنێت، دەبێت ئەوە بزانێت کە خەڵک بەدوای تۆڵەدا دەگەڕێن و وازی لێناهێنن، تووشی هەمان دەردی دەکەنەوە. [1]