بار بەلای فەقیردا دەکەوێ.
فەقیر: هەژار. بار: مەبەست لە دوو تای سەر پشتی وڵاخە، کە دەبێت هاوسەنگ بێت، بۆ ئەوەی لەکاتی بەرێکەوتنی وڵاخدا، بارەکە لاسەنگ نەبێت و بکەوێتەخوار. پەندەکە ئاماژەیە بۆ کەسی هەژار، کە بەردەوام لە کار و کردەوەکانیدا تووشی زیان دەبێت، کورد وتەنی باری لار دەبێت و ژیانی گران بۆ بەڕێوەدەچێت.[1]