باری وڵاخ گەر لە قەدەری خۆی نەبێ، پشتی دەشکێنێ.
لە بەرەبەیانی مێژووەوە کورد لە چیای زاگرۆز وڵاخی ناسیوە بەتایبەت ئەسپی، پەروەردەی کردووە و بۆ گواستەوە و باربردن بەکاری هێناوە، هەموو وڵاخێک بەپێی توانای خۆی باری لێدەنرێت، گەر لەوە زیاتربێت، زیانی پێدەگەیەنێت، پەندەکە واتە: هەر کارێک مرۆڤ ئەنجامیبدات، دەبێت لە ئاستی توانا و هێزیدا بێت. [1]