(حەب) دەنکۆڵەی ڕێگریکردن لە دووگیانبوون، کە خانمان لە دووگیانبوونی نەخوازراو دەپارێزێت، یەکێک لەو شێوازانەیە، کە خانمان بۆ ئەوەی دووگیان نەبن بەکاری دەهێنن.
لەسەر ئەم حەبانە پزیشکان ئاشکرای دەکەن، ئەم جۆرە حەبانە زیانێکی ئەوتۆ بە خانمان ناگەیەنێت، بەڵام بەردەوامبوون لەسەرخواردنی حەبی ڕێگریی دووگیانبوون، واتە زیاتر لە نۆ مانگ بەکارهێنانی، کاریگەریی نەرێنی دەبێت لەسەر خانمان و لە ڕووی توانای سێکسییەوە وزەیان نامێنێت، جگە لەم حاڵەتە، ئەو خانمانەی بۆ ماوەیەکی زۆر بەردەوامن لەسەرخواردنی حەبی ڕێگریکردن لە منداڵبوون، زۆر درەنگ دەگەنە ئۆرگازم. [1] [2]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 482 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!