- ناوی تەواو: ئازاد سەمیع حەمید ساڵح
ناسراو بە: ئازاد کۆیی
- ساڵی لەدایک بوون: #01-07-1963#
- شوێنی لەدایک بوون: گەڕەکی بایزئاغا شارۆچکەی کۆیە - پارێزگای #هەولێر#
۔ عەشیرەت: مفتی
- ئاستی خوێندن: ناوەندی
باری خێزانی: خێزاندار
- ناوی هاوسەری شەهید: هەدیە عەبدوڵڵا نەسرەدین
- ناوی منداڵەکانی شەهید: پۆڵا ۔ محەمەد ئەحمەد - سۆزان - باخان.
- ساڵی پەیوەندی بەرێکخستن: 1980
ئۆرگان: کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان
- ساڵی پەیوەندی بەهێزی پێشمەرگەوە: 1982
- سەرەتایی پێشمەرگایەتی لە بارەگای بالیسان بووە .
دواتر گواسترایتەوە: تیپی (93) ی کۆیە لای شەهید شەهریاری ئامۆزای
لە ساڵی 1987 دەگوازرێتەوە تیپی (21) ی #کەرکووک# دەکرێتە فەرماندەی مەفرەزە
- دواتر دەگوازرێتەوە تیپی (25) ی کەرکووک کەرتی (2) ی شیوەسوور
لە ژیانی پێشمەرگایەتی بەشداری زۆربەی داستان و نەبەردی و چالاکییەکانی کردووە لە سنوورەکانی
تیپی 93ی کۆیەو خاڵخاڵان و (21) ی کەرکووک. لەگەڵ شەڕەکانی سەرکردایەتی لە هەڵاج و سەرگەڵو
بەرگەڵو.
لەبەر ئازایەتی و دڵسۆزی و قارەمانییەتی (5) جار بریندار بووە .
لە ساڵی 1991 یەکەم ڕەتل بووە چووەتە ناوشاری کەرکووک لەسەر داوای کاک نەوشێروان پێش ئازاد
کردنی کەرکووک و بەشداری ڕاپەڕین و ڕزگارکردنی شار و شارۆچکەکان دەکات تا ڕزگارکردنی کەرکووکی
قودسی کوردستان.
لە ساڵی 1992 دەکرێتە فەرماندەی (سریە) لە لیوای تایبەت
دواتر لە لەشکری 14 دەکرێتە فەرماندەی تیپ
- دەرچووی خولی سەربازی قەڵاچۆلانە ئەم خولەی بەسەرکەوتووی تەواوکردووە پلەی ملازمی پێ
بەخشراوە .
- دوای تەواوکردنی خوولی تەرقیە پلەی (رائید) ی پێ بەخشراوە ،
دوای 31ی ئابی 1996 لە فەرماندەیی (2) ی هەولێر کراوەتە فەرماندەی (هێز)
لە ساڵی 1997 گوازراوەتەوە فەرماندەی (3) ی کەرکووک کراوەتە جێگر (لەشکر)
لە ساڵی 1999 گوازرایتەوە بۆ فەرماندەیی (16) ی بابەگوڕگوڕ لەوێ کراوەتە فەرماندەی (لەشکر)
ساڵی 2001 کراوەتە جێگری فەرماندەی (16) ی بابەگوڕگوڕ.
- نۆیەمین شەهیدی بنەماڵەکەیەتی
- ڕۆژو مانگ و ساڵی شەهید بوون: #03-10-2001#
- شوێنی شەهید بوون: شاخی شنروێ شەڕی جوندولئیسلام. [1]