- ناوی تەواو: خالید عەزیز مەعروف
- ناسراو بە: خالیدە ڕەش
- ساڵی لەدایک بوون: #01-07-1957#
- شوێنی لەدایک بوون: گوندی بنمیرد، شارۆچکەی ڕواندز
ئاستی خوێندن: تا شەشەمی سەرەتایی خوێندووە
- باری خێزانی: خێزاندار بووە
- ناوی هاوسەری شەهید: سەروەر وەسمان وسو
- ناوی منداڵەکانی شەهید: پشتیوان، هەژار، نارین
- ساڵی پەیوەندی بەرێکخستن: 1976
- لایەنی سیاسی: یەکێتی نیشتمانی (کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان)
- ساڵی پەیوەندی بەهێزی پێشمەرگەوە: 1980
- ئۆرگان: تیپی (12) ی #سۆران# - لە دەستەی تیپ بووەتە پێشمەرگە .
لە ساڵی 1983 کراوەتە فەرماندەی مەفرەزە لەکەرتی تیپ
لە ساڵی 1984 لەبەر ئازایی و لێهاتوویی کراوەتە جێگری کەرت
لە ساڵی 1985 کراوەتە فەرماندەی کەرتی (4) ی شەهیدان
- لەژیانی پێشمەرگایەتی بەشداری زۆربەی داستان و نەبەردی و بەرگرییەکانی سنووری (12) ی سۆرانی
کردووەو ڕۆڵی بەرچاوی بینیوە لە هەڵمەت و هێرشەکاندا لەوانە: گرتنی فەوجی ئاکۆیان، لێدانی فەوجی
دۆڵی خانەقا، گرتنی ڕەبیەی باسرمە، گرتنی قاتع جەیشی شەعبی تەق تەق، گرتنی ڕەبیەی بەردی
بازنان لە گەلی عەلی بەگ، داستانی ڕزگاری.
- شەهید خالید (2) جار بریندار بووە ،
لە ساڵی 1986 تۆپێکی ڕژێمی بەرماڵەکەی کەوت خێزانەکەی بەسەختی برینداربوو بەهۆی سەختی
برینەکەی هەمان ساڵ شەهید بوو.
- بۆ مێژوو شەهید خالید یەکێک بووە لەو فەرماندە چاوانەترسانەی هەرگیز حیسابی بۆ گوللەی دوژمن
نەکردووە، کەسایەتییەکی بەسەنگ و کۆمەڵایەتییەکی فراوانی هەبوو لەگەڵ پێشمەرگەو جەماوەری
ناوچەکە .
جگە لەخۆی برایەکی تری فەرماندەی ڕۆژانی سەختی خەباتی بەناوی (خاڵە سیسۆ) شەهید بوو لە
ڕۆژی ڕزگارکردنی شاری #کەرکووک#ی قودسی کوردستان لە 20-03-9911
- ڕۆژو مانگ و ساڵی شەهید بوون: #07-09-1987#
- شوێنی شەهید بوون: دۆڵی خانەقا
لە پاککردنەوەی جاش و جەیش شەعبی ڕژێم. [1]