بەبێ خوێ ئەیلێسێ.
مەڕوماڵات کاتێک لێنابانێ، شوانەکان بێچوەکەی تەڕدەکەن و خوێ لە پشتی دەدەن و دەیخەنەوە بەردەمی دایکی کە دیلێسێتەوە شیری دەداتێ و ئاشتیان دەبێتەوە، (لێنەباندن: مەبەست لە پڕۆسەی تۆرانی دایکە لە بەچکەکەی، بەتایبەتیی ئەو ماڵاتانەی کە تەمەنیان ساڵێک کەمترە و بەئازارەوە دەزێن) پەندەکە بە تەوسەوە بە کەسەک ئەوترێ کە لەخۆیەوە کەسێکی خۆشنەوێت، دواتر هەستی بۆی بجووڵێت و خۆشی بوێت. [1]