بە پرسیاران دەچیتە هەموو شاران.
ئەو کەسانەی دەچنە گەشت و گەڕان، مەرج نییە هەموو جێگەیەک شارەزابن، بەڵکوو بە پرسیار جێگە و شوێنەکان دەدۆزنەوە و سەردانی دەکەن، پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە کەسێک بەدوای ڕاستییەکدا بگەڕێت، بە وردبوونە و پرسیارکردن مرۆڤ دەگاتە هەموو ئەنجامێکی ڕاست. [1]