کەوتۆتە سەر ساجی عەلی.
لە دنیای چینایەتیدا مرۆڤەکان بەپێی ئەو سامانەی هەیانە، پێگەیان لە کۆمەڵگەدا دیاریی دەکرێت، بۆیە دەوڵەمەندەکان پێگەیان بەرزە، کاتێک یەکێکیان لە سەودایەکدا سامانەکەی تێدادەچێت، پێی دەوترێت: کەوتە سەر ساجی عەلی، بە کەسێکی دەوڵەمەند دەوترێت کە هیچ دەستمایەیەکی بەدەستەوە نەمابێت و مایەپووچ بووبێت. [1]