بەختم ئەوەندە بەکارە، ترۆزی دەچێنم دەردەچێ کالیارە.
ترۆزی و کالیار دوو جۆر میوەی هاوینەن، بەڵام کالیار قەبارەی گەورەتر و بەتامترە. پەندەکە مەبەستی لە کەسێکە کە لە کاروکەسابەت یان سەودا ومامەڵەدا بەختی باش دێنیت، هەر کارێک دەکات یەک بە دوو بە زیادەوە قازانج دەکات. [1]