بە داری دادرێ، بە بەردی دادرێ، دەنگی لێنایەتە دەرێ.
هەندێک مرۆڤ لە کۆمەڵگەدا زۆر بەهەژاریی و بەداماویی بەخێودەکرێت و پەروەردەدەکرێت، بەشێوەیەک لە هەر جێگەیەکەوە ستەمی لێبکرێت، نازانێت و ناتوانێت پارێزگاریی لەخۆی بکات، واتە: کەسێکە زۆر بێگا و نەزانە. پەندەکە بۆ کەسێک بەکاردێر کە بەسەزمان بێت، هەرچی لێبکرێت، لەبەر نەزانیی و داماویی هیچ نەڵێت. [1]