بە دەستی خەڵکی مار دەگرێت.
لە کۆمەڵگەی چینایەتیدا کەسانی ساماندار و پارەدار زۆرن، کە سەدان ماستاوچی و نۆکەریان بەدەورەوەیە، کارەکانیان بۆ ڕادەپەڕێنن، واتە: زۆر کار ساماندار خۆی ئەنجامی نادات، بەڵکوو بۆی ئەنجامدەدەن. پەندەکە بە کەسێکی لووتبەرزی ساماندا دەوترێت کە کارێک خۆی نەیکات، بە دەستوپێوەندەکانی بیکات. [1]