بەڕە لەجێی تەنکدا کون دەبێت.
بەڕە لە جێی تەنک ئەدڕێ.
بەڕە: جۆرێک ڕاخەری کەلەپووری کوردییە، دەستکاری ژنە، لە بەنی ڕەنگاوڕەنگ درووستدەکرێت. لەئەنجامی زۆر بەکارهێنان، بەڕە کۆن دەبێت، لەو جێگەیەی کە تەنک دەبێتەوە کون دەبێت و دەدڕێت، پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە مرۆڤ لەکاتی نەبوونی و دەستکوورتیدا تووشی زیان و لێقەومان دەبێت، یان لە جێگەی لاوازەوە پەلاماردەدرێت. [1]