بە ڕمی نەبێ، هیچ ناگاتە لمۆزی.
ڕم: ئامێرێکی جەنگییە، دارێکی درێژی قەفقەفی لووسە، ئاسنێکی نووکتیژی بەسەرەوەیە (فەرهەنگی خاڵ) لمۆز: مەبەست لە دەموپلی بەرازە لە کەمێک درێژە. پەندەکە مەبەست لە ناکەسێکی لووتبەرزی خۆبەشتزانە کە دەبێت بە زەبری لێدان لووتی بشکێ، بۆ ئەوەی بەخۆیدا بێتەوە. [1]