بەرپێی خۆت ببینە، ئەوجا هەنگاوی باوێ.
هەنگاوی باوێ؛ واتە: هەنگاو هەڵهێنە یان شەقاو بنێ. واتە: هەموو کەسێکی ژییر و کارزان پیش ئەوەی دەست بەکار بکات، لێکدانەوە و هەڵسەنگاندنی باشی بۆ دەکات، پاشان ئەنجامی دەدات. پەندەکە واتە: دەبێت مرۆڤ سەرەتای هەموو کارێک لێوردبوونەوە و تێڕوانینی باشی هەبێت، پاشان دەستبەکار بکات. [1]